هەبەدەهە لە ٤ شار ساڵایادی دامەزراندنی پەکەکەی بەرزراگرت
جەنگاوەرانی سینان دەرسێمی هەبەدەهە ئێوارەی ٢٧ی تشرینی دووەم بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٤٤ەمینی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ٤ شار چالاکی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی سینان دەرسێمی هەبەدەهە ئێوارەی ٢٧ی تشرینی دووەم بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٤٤ەمینی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ٤ شار چالاکی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتوویی گەلان (هەبەدەهە) سەبارەت بە چالاکییەکان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، کە ئێوارەی رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم بەمەبەستی پیرۆزکردنی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە رژاونەتە گۆڕەپان و شەقامەکانەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەوەها کاتێکدا سەرباری گوشار و تیرۆری دەوڵەتی فاشیست، ئێمە چالاکیمان بە فیشەکی هەوایی ئەنجامدا. لە گەڕەکەکانی مێرسین، ئیستەنبوڵ، وان و ئامەد، ئێمە ناوی نەمرانی تێکۆشانی ائزادی خۆمان بەرزکردەوە. لە قسەکانمان لە چوارچێوە پڕۆپاگەندە و بانگەشە بۆ گەلەکەمان، ئێمە بە دروشمەکانمان هاوارمان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، ئێمە باسمان لە گرنگی ئازادی ئەو لەپێناو رزگاری گەلاندا کرد".
هـ . ب