هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا
هەبەدەهە رایگەیاند، ئەندامانیان لە ئەستەنبوڵ لەدژی ماڵی سیخوڕێک چالاکیان ئەنجامداوە.
هەبەدەهە رایگەیاند، ئەندامانیان لە ئەستەنبوڵ لەدژی ماڵی سیخوڕێک چالاکیان ئەنجامداوە.
ئەندامانی تیمی ئاگر کۆپی هەبەدەهە رایگەیاند، لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٢دا کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گەڕەکی ئیمراهۆری ناوچەی ئەرنەڤۆتکوی ئەستەنبوڵ بە بۆمبی دەستی و فیشەکی ئاسمانی لەدژی ماڵی یڵماز بابات چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، " ئەو کەسە خزمەتی پۆلیس دەکات و خەریکی سیخوڕیە. بەهۆی ئیخباریەکانی ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵانمان دەستگیرکراون. ئەگەر ئەم هۆشیاریە تێنەگات و کۆتایی بە کاری سیخوڕی نەگێنێت، بە قورسی سزا دەدرێت.
ئیمە جارێکی دیکە هەموو سیخوڕەکان ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی خۆیان ڕادەستی فاشیزم کردووە پێویستە ببینن کە ئەم دەسەڵاتە هەڵدەوەشێت. نە دەتوانێت خۆی بپارێزێت و نە ئێوەش بپارێزێت. رێگایەکتان هەیە و وەرن خۆتان رادەست بکەن، تاوانەکانتان ئاشکرا بکەن و دەست لە سیخوڕی بەردەن."
ف.ق