هەبەدەهە یادی ئولاش بەیرەقدارئۆغڵوی کردەوە
هەبەدەهە ئولاش بەیرەقدارئۆغڵوی یادکردەوە و وتی: "پێویستە وەکوو هاوڕێ و فەرماندە ئولاش لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا فاشیزم تێک بشکێنین."
هەبەدەهە ئولاش بەیرەقدارئۆغڵوی یادکردەوە و وتی: "پێویستە وەکوو هاوڕێ و فەرماندە ئولاش لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا فاشیزم تێک بشکێنین."
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە بە بۆنەی ٧ هەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدبوونیەوە، ئولاش بەیرەقدارئۆغڵوی یادکردەوە.
هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەدا وتی؛ "لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧دا، هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغڵو (محمەد کوورناز) فەرماندەی قارەمانی ئەنتەرناسیۆناڵ لە تێکۆشان لە دژی چەتەکانی داعش لەڕۆژئاوادا شەهید بوو. بەو میراتە بەشکۆیەیی تێکۆشانی کە بۆی جێهێشتووین، هاوڕێ ئۆلاش یاددەکەینەوە."
'پیویستی بە میلیتانی پێشەنگ هەیە'
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دەستنیشانکراوە پێویستمان بە میلیتانی وەکو هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغڵو هەیە و وتییان: "تەنها بە ڕیگەیی تێکۆشانی قارەمانانمان فاشیزم تێکبشکێنین و بەم شێوەیەش تێکۆشانی شۆڕشگێڕی گەشتر بکەین. هاوشێوەی هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغڵو لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا فاشیزم تێکبشکێنین و بە گوێرەی ڕوانگەکانی شۆڕشی یەکگرتوو هەنگاو بنێین.
بە دڵسۆزی و هۆشەمەندییەوە لە ٧هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغڵو یاد دەکەینەوە و لە کەسێتی هاوڕێماندا بەڵێنی بەردەوامی تێکۆشانمان بە هەموو گەل، شەهیدان و هاوڕێیانمان لە زیندان دەدەین، هاوشێوەی هاوڕێمان شەڕبکەین و شەڕی شۆڕشگێڕی یەکگرتوومان مەزنتر بکەین."