هەدەپە لە دێرسیم سەردانی بازاڕی کرد: دووکاندارەکان ناتوانن کاسبی بکەن

کەمال بۆلبوول پەرلمانتاری هەدەپەی ئانتالیا لە چوارچێوەی کەمپەینی 'دادپەروەری بۆ هەمووان' سەردانی کاسبکارانی کرد و گوێ لە کێشە و گازەندەکانیان گرت. کەمال تیشکی خستەسەر ئەوەی کە دووکانداران ناتوانن کاسبی بکەن.

ڕێکخستنەکانی هەدەپەی شاری دێرسیم سەردانی دووکاندارانی کرد لە ناوەندی شار و شارۆچکەی پیشەسازیی.

پارلمانتارانی هەدەپە عەلی جان ئۆلۆ و کەمال بۆلبوول ، هاوسەرۆکی شار نوورشات یەشێل و ئیبراهیم کاسوون، هاوشارەداری ئاکپازار کە لە شوێنەکەی قەیومیان داناوە ئۆرهان چەلەبی و ئەندامانی پارتی بەشداری سەردانەکە بوون.

عەلی جان ئۆلۆ پەرلمانتاری هەدەپەی دێرسیم ئەوەی خستەڕوو کە کاتێک هەڵاوسان ئاسایی نەبێت، هێزی ڕکابەری لە نیوان بازاڕیاندا نامێنێت.

کەماڵ بۆلبوول تیشکی خستە سەرقەیرانی ئابووری و بێکاری لە شارەکە و وتی بەهۆی بێکارییەوە دووکانداران ناتوانن کاسبی بکەن.

ک-ش