هەدەپە لە هەولێرسەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد
شاندی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان، لە شاری هەولێرسەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد.
شاندی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان، لە شاری هەولێرسەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد.
شاندی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لە باشووری کوردستان، سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد.
شاندەکەی هەدەپە کە لە نیهاد ئیرمیش و حکمەت خەتیب پێکهاتبوو، لە سەردانەکەی خۆیاندا لە هەولێرلە لایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان ئۆمید ئەحمەد و محەمەد ساڵەح پێشوازییان لێکرا.
شاندەکەی هەدەپە داوای لە حزبی شیوعی کوردستان کرد کە لە تێکۆشانی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا کە لە دژی پیشێلکاری مافەکانیان دەستیانپێکردووە، پشتگیریان بکەن.
لە سەردانەکەدا هەردوو لایەن ئاماژەیان دا بە گرینگی یەکێتی نەتەوەیی.
ک-ش