هه‌ده‌په‌: پاكتاوی سیاسی كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت

هه‌ده‌په‌ سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كرده‌وه‌كانی پاكتاوی ساسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ و رایگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی به‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بوون رووخان، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش دێت".

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه‌ خراونه‌ته‌ڕوو "له‌ ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ له‌ ژێر ناوی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌جه‌كه‌ هێرشی پاكتاوكاری سیاسی ده‌ستیان پێكرابوو. ئه‌مڕۆ ناو و شێوازیش گۆڕدرابێت بیركردنه‌وه‌ی پیلانگێڕ و كوده‌تاگه‌ر به‌رده‌وامه‌. له‌ ساڵیادی ئۆپراسیۆنی كه‌جه‌كه‌دا له‌ به‌رامبه‌ر پارته‌كه‌مان و سیاسه‌تی دیمكراتیك به‌ ناوی ‌ئۆپراسیۆنی كۆبانێ‌ هێرش ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بێ چاره‌یی و ترسه‌نۆكی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌.

بیركردنه‌وه‌ی پاكتاوكاری درێژه‌ی هه‌یه‌

له‌ ساڵی ٢٠٠٩دا سیاسه‌تی دیموكراتیك رایگه‌یاندبوو ‌ئێمه‌ خۆمان له‌ شاره‌كانی خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین‌ و له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنابوو. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا به‌ ئۆپراسیۆنی كه‌جه‌كه‌ ده‌ هه‌زار سیاسه‌تمه‌داری كورد، الاكوا، رۆژنامه‌نووس و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان زیندانی كرابوون. ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی پاكتاوكارییان خستبووه‌ ئه‌ستۆی جه‌ماعه‌ت به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر دادگادا گرتووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ درێژه‌ پێده‌دات. سیاسه‌تی دیموكراتیك رایگه‌یاندبوو، ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌لایه‌ن تۆڕه‌كانی تاوانكاری ناو ده‌وڵه‌ت و به‌ پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ ئه‌نجامدراون. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هۆشدارییانه‌ راوه‌سته‌ بكرایه‌ باجه‌كه‌ی له‌سه‌ر توركیا ئه‌وه‌نده‌ قورس نه‌ده‌بوو. به‌ هاوبه‌شی تاوانی ئاكه‌په‌ و جه‌ماعه‌ت به‌ ده‌یان مرۆڤ له‌ هه‌وڵی كوده‌تادا ژیانیان له‌ده‌ستدا، سیستمی باری نائاسایی سته‌می له‌ سه‌دان هه‌زار مرۆڤ كرد و سیستمی تاكڕه‌وی توركیای به‌ره‌و تاریكی برد.

ئه‌مڕۆ به‌ هه‌مان بیركردنه‌وه‌ و لۆژیك به‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌كانی هاوبه‌شی تاوان ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دۆسیه‌ی كۆبانێ و ئۆپراسیۆنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت. دوێنێ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ پاكتاوی سیاسه‌تی دیموكراتیك كاتێك ده‌ستی به‌ هێرشه‌كه‌ كردبوو هاوبه‌شه‌كه‌ی جه‌ماعه‌ت بوو، ئه‌مڕۆ هاوبه‌شه‌كه‌یان مه‌هه‌په‌یه‌، مافیایه‌ و بناغه‌كانی ده‌وڵه‌تن.

وێڕای هه‌موو قوربانیه‌ قورسه‌كان سیاسه‌تی دیموكراتیك روو له‌ گه‌شه‌یه‌ و درێژه‌ به‌ رێگاكه‌ی ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌ پاكتاوكارییه‌كان، قه‌یوم و دۆسیه‌ی فرت و فێڵ هاوسه‌نگی سیاسی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌. ئه‌و ده‌سه‌تدارییه‌ی هه‌وڵ ده‌دات خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئازاد و ئۆتۆنۆم پاكتاو بكات هه‌موو قه‌ڵاكانی به‌ده‌ستیه‌وه‌بوون له‌ ده‌ستداوه‌ و ئه‌و دوا هێرشه‌ ساخته‌كارییه‌ش كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت. نه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌جه‌كه‌ و نه‌ دۆسیه‌كانی كۆبانێ ناتوانن ئێمه‌ بوه‌ستێنن. ئێمه‌ درێژه‌ به‌ رێگه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سڵاو له‌ هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران، ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هه‌ڵوێستی ئێوه‌ شكۆی ئێمه‌یه‌".

هـ . ب