هه‌ده‌په‌: ئێمه‌ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی رووسیا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

هه‌ده‌په‌ داوای له‌ رووسیا كرد كه‌ كۆتایی به‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی بهێنێت و رێگه‌ی دانوستان بكاته‌وه‌.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی رووسیا له‌ دژی ئوكرانیا راگه‌یه‌نراوێكی نووسراوی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌ ئوكرانیا رووده‌ده‌ن، "دوایین ئاڵقه‌ی ململانێی باڵاده‌ستی له‌ نێوان ناتۆ و رووسیایه‌".

هه‌ده‌په‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه‌، "ئێمه‌ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی رووسیا، كه‌ به‌ پێشێلكردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێكردوه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. داوای لێده‌كه‌ین پابه‌ند بێت به‌ رێككه‌وتنی منیسكه‌وه‌، ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی رابگرێت و رێگه‌ بۆ داناڵه‌كانی دانوستان بكاته‌وه‌".

هه‌ده‌په‌ هه‌روه‌ها داواكاریشی ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئوكرانیا كرد و رایگه‌یاند، "ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین ده‌ست له‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ گرژی نێوان دوو جه‌مسه‌ر توندتر ده‌كاته‌وه‌، ئێمه‌ پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌كانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كه‌ین".

هـ . ب