هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە لە فرانکفۆرت بەردەوامە
لە چوارچێوەی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ نەهێشتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە فرانکفۆرت چالاکیی زانیاری پێدان و کۆکردنەوەى واژۆ بەردەوامیی هەیە.
لە چوارچێوەی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ نەهێشتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە فرانکفۆرت چالاکیی زانیاری پێدان و کۆکردنەوەى واژۆ بەردەوامیی هەیە.
بۆ لابردنی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکانی یەکێتی ئەوروپا هەڵمەتێکی واژۆکردن لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەردەوامە. کوردستانیان لە ناوەندی شارەکە چادری واژۆیان دانا و چەندین واژۆیان کۆکردەوە. هاوکات سەبارەت بەبارودۆخی ئێستای کوردستان زانیارییان بە هاووڵاتییان دا.
لە ستاندنی چالاکییەکەدا بروشۆر لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ سەر باشووری کوردستان دابەشکران.
ژ.ت