هەپەگە: هاوڕێیانمان مەزڵوم و مۆردەم شەهیدبوون

هەپەگە رایگەیاند، کە شەهید مەزڵوم وان بە کەسایەتی سادە و لەخۆبوردەی لە ناو تێکۆشاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و لەبارەی مۆردەم ئەیلولیشەوە رایگەیاندووە، "هەڵوێست و تێکۆشانی هاوڕێیانمان نمونەیەکی گەورەی قارەمانێتییە کە رێنیشاندەری گەنجانی عەرەب دەبێت".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) مەزڵوم وان (جەزمی داش) و مۆردەم ئەیلول (عەبدوڵا نەبۆ) کە تەمووزی ٢٠٢٤ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر زاپ شەهیدبوون، بەبیری هێنانەوە و ناسنامەی ئەوانی ئاشکرا کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " هاوڕێیانمان مەزڵوم و مۆدەرم لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا مانگی تەمووز شەهیدبوون تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی پارتەکەمان پەکەکە کە بزوتنەوەی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلەکەمانە بوون.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان مەزڵوم و مۆردەم و هەروەها سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی عەرەب و کورد دەکەین و بەڵێن دەدەین کە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئامانجی شەهیدانمانە، جێبەچێ بکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاورێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: مەزڵوم وان

ناو و پاشناو: جەزمی داش

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: فەلەکناز- نیزامەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٤/ زاپ

ناسناو: مۆردەم ئەیلول

ناو و پاشناو: عەبدووڵا نەبۆ

شوێنی لەدایکبوون: حمس

ناوی دایک- باوک: خیتام - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٤/ زاپ