بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژ لە سێیەمین ڕۆژدا لە دۆرتموند بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری بێلفێلدی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی سێیەمدا لە دۆرتموند بەردەوامە.

گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە ڕۆژی سێیەمی ڕێپێوانی درێژ لە دۆرتموند نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد.

لە شەقامەکانی دۆرتموند درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی دایەوە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کەسانی دەوروبەری پێشوازییەکی گەرمیان لە چالاکییەکە کرد.

لە ڕۆژی سێیەمی ڕێپێوانی درێژدا، گەمارۆی پۆلیس زیاتر بوو. کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە چەند جارێک بانگەوازی لە گەنجان کرد، هەستیار و ڕێکخراوبن بەرامبەر هەوڵەکانی ئاژاوەگێڕی.

چالاکوانان داوا دەکەن، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت و ئازادی وی فەراهەم بکرێت، بانگەواز لە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن، دەستبەجێ هەڵوێست وەربگرن.