بە دیمەن

ژنان لە سارتۆڤ بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدیان شەرمەزار کرد

ژنان لە سارتۆڤ بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدیان شەرمەزار کرد.

وەک دەزانرێت، لە ٤ ی تەمموز سزای لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی و لە ٢٣ ی تەمموز بەسەر پەخشان عەزیزی سەپێنرا. لە ناوچەی دەرگەچی شاری سارتۆڤی ڕوسیا، بە ڕاگەیاندراوێک ئەم سزایە شەرمەزار کرا.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی هەرێمەکەوە خوێنرایەوە، لەسەر ناوی مەجلیسەکە، لیانا ئوسوبۆڤا قسەی کرد و بڕیاری لەسێدارەدانی دوو ژنەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "دەوڵەتی ئێران دوژمنی ژنانە، نایانەوێت ژن ئازادببێت چونکە لە هێزی ژنان دەترسن".

ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.