ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەم وردەکاریانەی خوارەوەی خستۆتە ڕوو:
"هێزەی پاراستنی ئاسمانی؛
لە١١ی شوبات، نزیکەی کاتژمێر٢٣:٠٠ ،چوار جاران لەلایەن یەکینەی شەهید دۆغان زنارەوە لە هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال دا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا. هێزی ١یسنووری ڕوباروکی سوپای داگیرکەری تورک لە شارۆچکەی ڕوباروکی ناوچەی شەمزینان سەر بە جولمێرگ، دووجار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوردومان کرا.
ئەم ئۆپەراسیۆنانە وەک ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە لە کاردانەوە بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕانیە لە ٢٧/١/٢٠٢٥ ئەنجامدرا کە لە ئەنجامدا هەڤاڵمان عەزیز کۆیلۆئۆغڵو و چوار هاوڵاتی مەدەنی هاوڕێ شەهیدکران.
هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ؛
لە ١٠ی شوبات کاتژمێر ١٢:٣٠، کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و هاتن و چوونیان ڕاگیرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ١١ی شوبات کاتژمێر ١٤:٣٠، کاتێک داگیرکەران لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار دەستیان بە جموجۆڵ کرد، لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا.
هەرێمی خاکورک؛
لە ١٠ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٤٥ داگیرکەران لە شاخی شەهید هێمن لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنینه، بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ١١ی شوبات تونێلەکانی جەنگمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی دیکەی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە نێوان ٨ بۆ ١٢ی شوباتدا، هەرێمەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف، گۆشینێ لە خاکوراک ٣ جار؛ ناوچەی بێپاڵە، ساحەی نەورۆز و شاخی ڕوژ لە قەندیل ٤ جار؛ هەروەها ناوچەکانی میرانێ، بەرگارێ، چەمرەبۆتکی، یەکماڵە، کانی سارکێ، دێرەشە، زەوکێ، ڕبینە و شاخی زەنگل لە ١٣ جاران بۆردومان کران؛ هەروەها گۆرەپانی بەرخۆدانی بێشیلی مەتینا ١ جار؛ ناوچەکانی بەرخۆدانی شاخی جۆدی، شاخی بەهار، و شاخی ئامێدیە لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٤ جار؛ بە گشتی ٢٥ جار ناوچەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکراون."