کەجەدەکە-ئەوروپا: با پیکەوە لە شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا بەشداربین!
کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازی لە هەموو لایەک کرد کە بەشداری لە چالاکییەکانی دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ بن.
کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازی لە هەموو لایەک کرد کە بەشداری لە چالاکییەکانی دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ بن.
کەجەدەکە-ئەوروپا ڕایگەیاند: "گەلی فیداکارمان، ژنان و گەنجان پێشەنگایەتی ڕێپێوانی ئازادی دەکەن و لە ساڵیادی پیلانگێڕی تاریکی ١٥ی شوباتدا تێکۆشانیان بۆ ڕێبەرایەتیەکی ئازاد دەگەیەننە لوتکە. هەموو ئەو هێزانەی کە١٠٠ساڵە سیاسەتی نکۆڵی، لەناوبردن و جینۆساید پەیڕەو دەکەن، شکستیان هێنا."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "هێرشە دڕندانەکان و جینۆسایدێک کە ماوەی ١٠٠ ساڵە بە پاڵپشتی هێزە جیهانییەکان بەردەوامن، بە بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی سیستەمی گۆشەگیری ئیمرالی بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپو پووچەڵ کرایەوە. دەوڵەتی تورک کە ئابوری و هێزە سەربازییەکانی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی جینۆسایدی کورد کۆکردەوە، لە ئەنجامدا تووشی شکست بووەوە."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە "دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'، کە لە دژی تاریکی ١٥ی شوبات دەستیپێکرد، سەرکەوتووە، سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی بێکاریگەر و شکستی هێناوە. تێکۆشانی قارەمانانەی گەلی وڵاتپارێزمان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپو سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕیی ئەم سەرکەوتنەدا، ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی مێژوویی ناوە و گەیاندوویەتە قۆناغێکی پێشکەوتن. لە سایەی ئەم هەنگاوە مێژووییەوە، قۆناغێکی مێژوویی ڕەخساوە کە تێیدا ئازادیی لە دژی جینۆساید و ئاشتی لە دژی شەڕ خێراتر و بە هێزتر دەبن".
هەموو ئەو هێزانەی کە پلانگێڕیی نێونەتەوەییان داڕشت و ئەنجامیاندا، بینییان کە ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ملیۆنان کەسە، ڕێبەری بزووتنەوەیەکی ئازادیی جیهانییە. بۆیە ئەوانەی لە زیندانی ئیمرالیدا گۆشەگیریان کرد و ویستیان بەم شێوەیە لەناوی بەرن، بینیان سەرەڕای ئەوەی گۆشەگیر کراوە، پێشەنگایەتی تێکۆشانێکی جیهانی دەکات.
ڕێبەر ئاپۆ کە ٢٠ساڵ لەمەوبەر مرۆڤایەتی لە هەڕەشەکانی جەنگی جیهانی سێیەم هۆشیار کردەوە، ڕێگای ئاشتی و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە دژی شەڕ پێشنیار و نیشانیدا.
"ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، تێکۆشانی مرۆڤایەتی گەیاندووەتە ئاستێکی جیهانی و پێشنیاری چارەسەری دەکات".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ڕێبەر ئاپۆ، لە ٢٦ ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیدا، بۆ پێچەوانەکردنەوەی هەمیشەیی پیلانگێڕییەکە مژدەی هەنگاوێکی نوێمان پێدەبەخشێت، هەموومان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەم هەنگاوە مێژووییە دەکەن ببێتە هیوایەکی مەزن بۆ کوردستان و تورکیا و گەلانی جیهان."
هەروەها بۆ ڕێپێوانی ١٥ی شوبات ڕۆژی شەممە لە ستراسبۆرگ و ئەو چالاکییەکانەی لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاوە بەڕێوە دەچێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین، گەلی کورد و دۆستانی، لە ١٥ی شوبات بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' بڕژێنە شەقامەکان و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئیدانە بکەن."