کەجەکە: بۆ کۆتایی هێنان بە پیلانگێڕی بڕژێنە گۆڕەپانەکان
کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە داوای لە گەلی کوردستان و دۆستانی کرد، لە ٢٧ـەمین ساڵی پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆتایی هێنانی یەکجارەکی پیلانگێڕیی بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە داوای لە گەلی کوردستان و دۆستانی کرد، لە ٢٧ـەمین ساڵی پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆتایی هێنانی یەکجارەکی پیلانگێڕیی بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەویی ١٥ی شوبات١٩٩٩ کە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی لەو ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دروستکردنی دەرفەتی ژیانی دیموکراتیک و ئازاد بۆ کورد لە سەدەی ٢١دا ، ئێستا لە سەروبەری سەرکەوتنیدایە. بەڵام کات و چوارچێوەکەی بە هەڵوێستی پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخستنی ئیرادەی گەلی کوردەوە دیاری دەکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، بۆ ئەوەی بە تەواوی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە ٢٧ـەمین ساڵەیدا تێکبشکێنن، تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی خۆیان بەرفراوانتر بکەن. بە تایبەت گەنجان و ژنانی کورد دەبێت پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆ بگرن. بەم پێیە داوا لە گەنجان و ژنانی کورد دەکەین تێکۆشانی خۆیان بەرز بکەنەوە و چالاکییەکانیان پەرە پێبدەن و هەتا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکان بن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دۆستانی گەلی کورد لەماوەی ٢٦ساڵی پیلانگێڕییەکەدا زیادیکردووە و ئەوەشی خستۆتەڕوو: "لە ٢٧مین ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، داوا لە هەموو دۆستانمان دەکەین، بەهێزەوە زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، کە هەوڵدەدات خوشک و برایەتی لەنێوان گەلان و یەکێتی دیموکراتیکدا جێگیر بکات. هەتا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە."
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەمجۆرەیە:
"بە هەموو ڕق و تورەییەکانمەوە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد ئەنجام درا و هێزە باڵادەستەکانی سەرمایەداری کە بەشداری پیلانگێڕییەکە بوون جارێکی دیکە شەرمەزار دەکەین.
شەهیدانمان بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بۆ شەمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، بێکاریگەرکردنی و نەگەشتنە بە ئامانجە گڵاو و تاریکەکەی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەیەکی لە ئاگر، بە ڕێزدارییەوە یادیان دەکەینەوە و سەری ڕێزیان لەبەردەم دادەنوێنین. شەهیدان ڕووناکی ڕێگامانن.
سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ٢٦ ساڵە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەرخۆدان دەکات.
هەڵمەتی ئازادی جیهانی بە پێشەنگایەتی دۆستمانمان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە دروشمی "بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی، بۆ پرسی کورد چارەسەری دیموکراتیک" دەستی پێکرد و پێشکەوت. بە ئیرادەیەکی شۆڕشگێڕانەوە هەموو ئەو کەسانەی بەشداری ئەم هەڵمەتە بوون، پشتگیریی و خەباتی کردووە، ڕەنجی داوە و بەشداری چالاکییەکان بووە سڵاویان ئاراستە دەکەین. بۆ هەموو دۆستانمان و گەلەکەمان کە سەرەڕای زەحمەتی پێشەنگایەتی پێشخستنی هەڵمەتەکە دەکەن بۆ بەرخۆدانیان سەرکەوتن دەخوازین.
مانگی شوبات بە تایبەتی ١٥ی شوبات لە مێژووی تێکۆشانی کوردان ڕۆژێکی ڕەشە. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ ساڵی ١٩٢٥، شۆڕشی شێخ سەعید بە شێوەیەکی خراپ درایە ناسین و لە کەسێتی شێخ سەعید و هەڤاڵانییدا لەسەر گەلی کورد کۆمەڵکوژی ئەنجام درا. لە ساڵی ١٩٩٩دا بە شێوەیەکی چەتەیانە و بە هاوکاری و پیلانی گڵاوی زلهێزە باڵادەستە نێودەوڵەتییەکان ڕادەستی دەوڵەتی قڕکەری تورک کرا. بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، ویستیان قڕکردنی گەلی کورد لە کەساێەتی شێخ سەعید و هەڤاڵانی کە دەستیان پێکردبوو دووبارەی بکەنەوە و بە ئەنجامی بگەیەنن. واتا لە ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ تاوەکو ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بیرێکی کۆمەڵایەی و مێژووی نەرێنی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەمە ١٥ی شوباتی وەک "ڕۆژی قڕکردنی کوردان" پێناسە کرد. هەربۆیە لە لایەن مێژووی سیاسی و کۆمەڵگەی کوردان و هەم لایەنی دیالێکتیکی کورد و تورکەوە ڕێگەی لە پڕۆسەیەکی نوێ کردووتەوە. لەم ڕۆژەدا چارەنووسی کۆمەڵگا، سیاسی و نەتەوەی کورد دەستنیشانکرا هەم پەیوەندی کورد و تورک کەوتە سەردەمێکی نوێوە. لە دۆخی ئێستادا دەبێت ئەم ڕۆژە ڕەشە، ئەم ڕۆژی قڕکردنە بکەین بە ڕۆژی ئازادی و ڕزگاری. هەوڵ و لێگەڕینی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ کە سەرەڕای مەرجی گۆشەگیری هەوڵدەدات لە نوێوە پێشی بخات، لەسەر ئەم بنەمایەیە.
لە تەواوی سەدەی ٢٠دا کۆمەڵکووژی وەک چارەنووسی گەلی کورد دیاریکرا و هەتاوەکو ئەمڕۆ ئەم چارەنووسە لەسەر گەلی کورد سەپێنراوە. لەگەڵ ئەم چارەنووسی قڕکردنە کە لەسەر کورد سەپێنراوە، لەسەر خوشک و برایەتی کورد و تورک بەهەزاران ساڵە، بە سیاسەتێکی مەزن سیاسەتی دووژمنایەتی سەپێنرا. ئەو پەیوەندییە خوشک و برایەتیەی کە لە شەڕی مەلازگیرەوە لە ساڵی ١٠٧١ تا شەڕی چاناکاڵە لە ساڵی ١٩١٥ و شەڕی ڕزگاری لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢٢ بە پێشەنگایەتی مستەفا کەمال کرا، لە ناو یەکێتییەکی گەورەدا پێشکەوت، بەڵام بە یاساکانی ١٩٢٤ سیاسەتێکی مەزنی دووژمنایەتی سەپێنرا. ئەو پەیوەندییە هەزار ساڵەی خوشک و برایەتی نێوان کورد و تورکان ژەهراوی کرا. ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٣ەوە بە تێکۆشانی ڕزگارکردنی گەلی کورد لەم چارەنووسی قڕکردنەدا هەوڵدەدات لەسەر بنەمای برایەتی گەلان پەیوەندیی خوشک و برایەتی نێوان کورد و تورکان وەک هەزار ساڵ لەمەوبەر دابمەزرێنێتەوە. لەسەر بنەمای برایەتی گەلان. هەمیشە هەوڵدەدات ئەم دەرفەتە سەرلەنوێ بخولقێنێتەوە.
پیلانگێری نێونەتەوەی ١٥ی شوبات لە دژی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ کە دەیویست گەلی کورد لە چارەنووسی قڕکردن و پەیوەندی کورد و تورکان لە سیاسەتی دووژمنایەتی ڕزگار بکات، بەڕێوەچوو. ئەمەش وەک پیلانێک لە دژی ڕەنجی شۆڕشگێڕی و مێژووییە لەسەر بنەمای برایەتی گەلان کە پەیوەندی نێوان کورد و تورکان دەکات بە ڕۆژەڤ بەڕێوەچوو. ئامانجی بنەڕەتی ئەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە کە لە ناو چوارچێوەی بەرژەوەندی هێزە باڵادەستە سەرمایەدارکان بە پێشەنگایەتی ئەمریکا پێک هات، ئەوە بوو کە جارێکی دیکە چارەنووسی کوردان بکەن قڕکردن و پەیوەندییەکانی کورد و تورک بگەڕێنەوە بۆ ساڵانی شەڕ و پێکدادان. چونکە ئەو دەرفەتەی ڕێبەر ئاپۆ وەریدەگرێت لەسەر چارەنووسی گەلی کورد کاریگەری هەیە. هەربۆیە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو پلانانەی لە دژی، لە هەموو لایەکەوە کاریگەری لەسەر واقیعی گەلی کورد و کۆمەڵگەی تورکیا دەکات. بە شێوەیەکی دژوار پەیوەندییەکانی کورد و تورک دیاری دەکات. ئەوەی کە ئەمە باش دەزانێت، ئەوە هێزەکانی سەرمایەداری و باڵادەستەکانن کە ئەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییان بەڕێوەبرد. بە زانابوونەوە ئەم پیلانگێرییەیان ئەنجامدا. لەبەر ئەمەش لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پێشێلکردنی تەواوی یاسا نێونەتەوەییەکان، بە شێوەیەکی کۆنەپارێزانە ڕێبەر ئاپۆ دەڕفێنن، ڕادەستی دەوڵەتی تورکی دەکەن. ئامانجی ئەوان ئەوە بوو کە کورد و تورک بکەونە نێو شەڕی مان و نەمانەوە. کاتێک هەردوو گەل بە بەردەوامی لە دژی یەک شەڕیان دەکرد، پلانی هەژموونگەرایی سەدەیان جێبەجێ دەکرد.
کاتێک ڕێبەر ئاپۆ، لە فڕۆکەخانەی نایرۆبی لە کینیا وەک ئەوەی بیڕفێنن سواری فڕۆکەیان کرد، زانی کە ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەکی گەورە بووەتەوە و هەوڵی دا ئەم پیلانگێڕییەی هێزە کاپیتالیست (سەرمایەدار) و هەژموونخوازە نێودەوڵەتییەکان پووچەڵ بکاتەوە. ئەو قسەیەی کە لە فڕۆکەخانەکەدا سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی باسی دەکات، لەم فڕۆکەیەدا کردی. ئەو بە بەرپرسیارێتی ڕزگارکردنی گەلەکەی لەم چارەنووسە دژوارە و ڕزگارکردنی پەیوەندییەکانی کورد و تورک لە ژەهراوی بوونی سەد ساڵە جووڵایەوە. دوای پیلانگێڕییەکە، هەموو چاوەڕێی ئەوە بوون کە گەل بکەوێتە ناو شەڕێکی خوێناوی و مان و نەمان، ڕێبەر ئاپۆ ستراتیژی گۆڕیی و پەرەی بە دیموکراسی دا و هەموو کەسی خستە ناو سەرسوڕمانێکی گەورەوە. لەسەر بنەمای برایەتی گەلان ستراتیژییەکی نوێی کۆماری دیموکراتی پەرە پێدا. لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی گەلان پارادایمێکی نوێی پێشخست.
ڕێبەر ئاپۆ بەم هەڵوێستە مێژووییەی، هەڵوێستێکی مێژوویی نیشان دا کە نە دەوڵەتی تورک و نە هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان چاوەڕێی نەبوون، حیسابی ئەوەیان نەکردبوو و هەرگیز پێشبینیان نەدەکرد. ڕێبەر ئاپۆ، پارادایمەکەی کە پشت بە برایەتی گەلان دەبەستێت لەسەر بنەمای ستراتیژی کۆماری دیموکراتی، ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی پێدا و چەمکی نەتەوەی دیموکراتی لێ ئافراند. چارەسەری بنەڕەتی کە ڕێبەر ئاپۆ هەم بۆ کێشەی کوردی ١٠٠ ساڵە و هەم بۆ ژیانی هاوبەش لەسەر بنەمای برایەتی گەلان دۆزییەوە، نەتەوەی دیموکراتە. واتە بە ناوی تری، کۆماری دیموکراتە، چارەسەری دەوڵەت و دیموکراسییە کە پێکەوەن.
سیستەمی سەرمایەداری سەدەی بیست کوردی وەک گەلێکی بەحورتمەت و خاوەن زمان، کەلتوور و ناسنامە قبوڵ نەکرد. وەک بوونێکی خاوەن ناسنامە هەمیشە نکۆڵی و ڕەتی کردەوە. دەوڵەتە هەژموونخوازە سەرمایەدارەکانی هەمان سەدە، جوگرافیای کوردستانیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ئیمپریالیستییەکانی خۆیان تاڵان کرد و بە چاوچنۆکییەکی گەورەوە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی سەرزەوی و ژێرزەوییان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد. ئەو گەلەی کە لەسەری دەژی، پارچە پارچەیان کرد. بۆ ئەوەی سەروەری نەتەوەیی دەوڵەتی تورک دروست ببێت، گەورەترین پارچەی کوردستانیان پێدا. دەوڵەتی تورک دژی (یەکێتی کۆمارە سۆسیالیستەکانی سۆڤیەت) بە ڕۆڵی پاسەوان ئەرکدار کرا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خۆی وەک خاوەنی گەورەترین بەش بینی، لەسەر بنەمای ئەم پەیماننامانە نزیکەی ١٠٠ ساڵە ستراتیژی کورد دەبات بەڕێوە کە سیاسەتێکی کۆمەڵکوژی سیستەماتیکە. ئەمە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنە. لە قۆناغی ئێستادا، ئەم سیاسەتی لەناوبردن و کۆمەڵکوژییە ئیتر شکستی هێناوە. هەر حکومەتێک کە بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتی تورک دێتە سەر دەسەڵات، هەر هەموویان کەوتوونەتە کێبڕکێی ئەوەی کە بڕیاری کۆمەڵکوژی دژی کوردان، بە توندتر جێبەجێ بکەن.
لە کێبڕکێی داگیرکاری و قڕکارییدا، زۆر حکومەت هاتوونەتە پێشەوە بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون، هەر جارێک لە بەرامبەر ڕاپەڕین و بەرخۆدانی کورداندا شکستیان هێناوە. ئەگەر حکومەتی ئاکەپە ڕوانگەی خۆی بەرامبەر کوردان لەسەر بنەمای دیموکراسی نەگۆڕێت، ئەویش هەمان چارەنووسی دەبێت. لەبەر ئەوەی لە کێبڕکێی دوژمنایەتی دژی کوردان، توندترین حکومەتی ئاکەپە بوو. بوو بە حکومەتێک کە زۆرترین دوژمنایەتی دژی کوردان لە ناو تورکیا و لە دەرەوەی تورکیا بەڕێوەبرد. حکومەتی ئاکەپە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی کۆمەڵکوژی، سنوور ناناسێت. دوژمنایەتی حکومەتی ئاکەپە دژی کوردان، تەنها لە ناو سنوورەکانی تورکیادا نەمایەوە. هێرشەکانی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی، هەر ڕۆژێک کە تێپەڕی بڵاو بووەوە بۆ هەر شوێنێک کە کورد تێیدا دەژی.
دۆزی ڕێبەر ئاپۆ، دۆزی سەدەیە و چارەسەرییەکەیشی چارەسەری سەدەیە. چارەسەری دۆزێکی وەها مێژوویی کە مۆری خۆی لە مێژوودا داوە، بێگومان بەبێ تێکۆشانی شۆڕشگێڕی مومکین نییە. بەڵام دەبێت زەمینە سیاسی و یاساییەکانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیش، زۆر بە بەهێزی هەڵبسەنگێندرێن. لە قۆناغی ئێستادا، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەلومەرجی پێویست بڕەخسێنرێت. سزای کە بەسەر ڕێبەرایەتیماندا بڕاوە، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئیتر حوکمی خۆی تەواو کردووە. دواجار لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا، ڕاستییەکە دانی پێدا نرا. بەڵام بۆ ئەوەی لە پراکتیکدا هەندێکی تر کوردان سەرقاڵ بکەن، "سیاسەتی بۆ کات بەجێهێشتن" هاتووەتە جێبەجێکردن. حکومەتی ئاکەپە ئێستا هەوڵ دەدات لەم سیاسەتەی کۆنسەی ئەورووپا سوود وەربگرێت.
دوایین جار چاوپێکەوتنێک لە نێوان ڕێبەر ئاپۆ و شاندی دەم پارتی ئەنجام درا. دیسان حکومەت داوا لە ڕێبەرایەتیمان دەکات کە چەک دابنرێت و ڕێکخستنەکە هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک بچووکیش لە هەلومەرجی کار و ژیانی ڕێبەر ئاپۆدا ناکرێت. بۆ وەڵامدانەوەی ئەم داواکارییانەی لە ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەکەمان دەکرێن، سەرەتا دەبێت هەلومەرجی کارکردنی ئازاد، ڕاگەیاندنی ئازاد و ژیانی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێنرێت.
ئەم چاوپێکەوتن و داواکارییانە هەم لە ڕای گشتی تورکیا و هەم لە کوردستان چاوەڕوانی جۆراوجۆریان دروست کردووە. بەڵام لە لایەکی ترەوە حکومەتی ئاکەپە ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، باشوور و گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا، لەسەر بنەمای لەناوبردن ئەم هێرشە قڕکەرییانە بە هەموو شێوازە قورسەکانییەوە بەردەوامن. هەموو ڕۆژێک هاوڵاتی مەدەنی، ژن و منداڵ شەهید دەکرێت. هونەرمەندانی کورد، ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران دەکاتە ئامانج. دیسان هێرشە سیاسییە قڕکەرییەکان لە باکوور و تورکیاش بەردەوامن. دانانی قەیووم بۆ سەر شارەوانییەکانی گەل بەردەوامە. ئەمانە هەموو ناڕاستگۆیی ئاکەپە دەخەنە بەرچاو. هەر کەسێک لە چاوەڕوانیدایە، دەبێت سەرەتا داوا لە حکومەتی ئاکەپە بکات کە بە ڕاستگۆیی هەڵسوکەوت بکات و بۆ پێشکەوتنێکی وەها، کردەوەیەکی بەهێز پێشکەش بکات.
وەک ئەنجام؛ ئیتر هەم بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هەم لە سەدەی ٢١ـدا بۆ ئەوەی کورد لە جیهاندا بۆ خۆیان مەیدانێکی ژیانی دیموکراتی و ئازاد بکەنەوە، دەرفەت هەیە. بەڵام ئەوەی کە کات و زەمینەی ئەمە دیاری دەکات، هەڵوێستی کوردان بە پیلان، ڕێکخستن و ئیرادەیە. بۆ ئەوەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ـی شووبات، لە ساڵی ٢٧ـیدا بە تەواوی تێک بچێت، داوا لە گەلەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین دەکەین کە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی گەورەتر بکەن. لە سەرەتادا ژنان و گەنجانی کورد خاوەن بەرپرسیارێتین کە پێشەنگی ئەم قۆناغە بکەن. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو ژنان و گەنجانی کورد دەکەین کە هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت، ڕێکخستن گەورەتر بکەن، چالاکییەکان زیاد بکەن و ئیرادەی خۆیان بەهێزتر بکەن.
لەماوەی ئەو ٢٦ ساڵەی کە بەسەر پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا تێپەڕیوە، دۆستانی گەلی کورد زیادیان کردووە. هەم لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە گەلانی ئەورووپا، ئەمریکای لاتین، ئاسیا، ئەفریقا و شوێنەکانی تری جیهان پەیوەندی زۆر بەنرخ و واتادارمان لە دۆستایەتی و خوشک-برایەتی لەگەڵ گەلاندا پەرە پێداوە و ئەم پەیوەندییانە هەموو ڕۆژێک زیاتر پەرە دەسێنن. لەبەر ئەوەی پەیوەندی خوشک-برایەتی و ئاشتی یەکگرتووی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە نێوان گەلان، باوەڕی و کەلتوورەکاندا پەرەی پێ بدات، بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی پێشکەوتووخوازی جیهان دەست بە ئافراندنی بەهای دیموکراتی و ئازادیخوازی بکات. لە ساڵی ٢٧ـی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا، ڕێبەر ئاپۆ هەوڵ دەدات کە خوشک-برایەتی گەلان و یەکێتی دیموکراتیک پەرە پێ بدات. لەم چوارچێوەیەدا داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە زیاتر پشتگیری ڕێبەر ئاپۆ بکەن، پشتگیری چارەسەری دیموکراتیک بکەن و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر هەوڵ بدەن."