IPPNW : دەبێت لە گارێ لێکۆڵینەوە بکرێت

لەسەر وتنی، ' سوپای تورک لە گارێ چەکی کیمیایی بەکار هێناوە'-ی قەرەیلان، بەرپرسی IPPNW تورکیا دکتۆر گیسەلا پەەنتەکەر وتی بۆ سەلماندی ئاسەواری چەکی کیمیایی دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت.

دوای هێرشی داگیرکەری سوپای تورک بۆسەر گارێ لە ڕۆژەکانی ١٠-١٣ی شوبات موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بۆ ستێرک تیڤی قسەیکرد  و وتبووی دەوڵەتی تورک لە گارێ چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و کۆمەڵکووژیی کردووە.قەرەیلان وتی سەربازانی تورک لە گارێ کە زۆریان بۆ هاتبوو پێش ئەوەی بکشێنەوە گازی کیمیاییان بەکارهێناوە، دواتر کاتێک گەریلاکانی هەپەگە دوای کشانەوەی سەربازانی تورک هەرێمەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، ماسکی دژە گازی سەربازانی تورک-یان لە ناوچەکە دۆزیەوە کە لە سەربازەکان بەجێ مابوو.

دوای ئەو هێرشە داگیرکاریە کە ١٣دیلی تێدا کوژرابوون وەزیری شەڕی تورک خولووسی ئاکار لە پەرلمانی تورکیادا قسەیکرد، بە وتنی، " تەنیا گازێک کە چاوی کەسەکان دەسووتێنێ بەکارهێنراوە"، دانی بەوە دانا کە گازی کیمیایی بەکار هاتووە. ڕێکخراوەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە تورکیا لە ساڵی ١٩٩٧بووەتە ئەندامی بە کارهێنانی هەرجۆرە گاز و مادەی کیمیایی بە ئامانجی سەربازی لە ئەشکەوتەکان و شوێنە گیراوەکاندا قەدەغەی دەکات.

دەربارەی بابەتەکە بەرپرسی پزیشکانی نێونەتەوەیی بۆ پێشگیری لە شەڕی ئەتۆمی تورکیا دکتۆر گێسەلا پەنتەکەر وتی بۆ ئەوەی لە بواری زانیستییەوە ئاشکرا بێت کە ئایا گازی کیمیایی بەکار هاتووە یان نا، دیمەن و وێنەی شوێنی شەڕ بەس نییە، هەروەها دەبێت لیژنەیەکی شارەزا و پسپۆڕ بچێتە شوێنەکە و لێكۆڵینەوە بکات.

دکتۆر پەنتەکەر وتی، " لە سووریا جارێکی تر ئێمە تێگەشتین، لە سووریا ئێمە تێگەیشتین کە بە هۆی دۆخەکەوە زۆر زەحمەتە کە مرۆڤ بیسەلمێنێت کە گازی کیمیایی بەکارهاتووە. بە وێنە و دیمەنەکان مرۆڤ دەتوانێت تەنیا تەخمین بکات. بەڵام دەبێت شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بچنە شوێنەکە  و بیسەلمێنن کە چەکی قەدەغە کراو بەکارهاتووە، لەم قۆناغەدا سزادانی بەکارهێنەرانی چەکی قەدەغەکراو زۆر زەحمەتە. بۆئەوەی کە بەکارهێنانی گازی کیمیایی دەبێتە قووربانی سیاسەت."

د. پەنتەکەر وتی تورکیا سەرەرای ئەوەی کە ئەندامی ناتۆیە دەبێت کە چەکی کیمیایی لە دەستیدا هەبێت، ئەوەی خستەڕوو، لە شەری دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دا لەسەر گەلی کورد  و لە سیاسەتی پاکتاوکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکاری تاوانەکانن و وتی، " لە شەڕی ئەم دواییەی سوپای تورک لەسەر کوردان ئەگەر نەسەلمێتیش کە چەکی گازی کیمیایی بەکارهاتووە، ، تورکیا بە داگیرکردنی خاکی سووریا و عێراق یاسای نێونەتەوەیی پێشێلکردووە و بە پێی ئەو یاسایانەی کە جیهان دانی پێداناوە ئەمە تاوانە، هێزە ڕۆژئاواییەکان شەریکی ئەم تاوانەن."

هەروەها دوای بانگەوازییەکی قەرەیلان، " دەبێت ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بێنە هەرێمەکە و لەسەر بەکارهێنانی گازی کیمیایی بکۆڵنەوە"، هێشتا وڵامێک بۆ پرسی ، " ئێوە لە بەکار هێنانی گازی کیمیایی لە گارێ بەدەستی تورکیا  لێکۆڵین بکەن یان نا؟" نەدراوەتەوە، کە ئاژانسی هەواڵی فورات لە ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە ناوەندی چاپەمەنی (ئۆپەجەوە) ناردوویە. پێوەندی چەپەڵی ( ئۆپەجەوە) بە دەولەتی تورک دوای هێرشی دەولەتی تورک لە ٢٠ی کانوونی ٢٠١٩لە سەر گرێ سپی و سەرێکانی ئاشکرا بوو. ئەو رۆژانەی کە ڕاگەیەنراو دەدرا سوپای تورک لەو هێرشانەیدا  لەدژی خەڵکی مەدەنی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، ئاشکرا بوو کە سەفیری تورک لە لاهەی هۆڵەندا  شەعبان دشلێ ٣٠ هەزار یۆرۆ بەرتیلی داوە بە (ئۆپەجەوە).

ک-ش