جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ ئاگریان لە سێ ئۆتۆمبێل بەردا

جەناگوەرانی ئالان مەلازگری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ٢ شوێنی جیاجیای ئیستەنبوڵ چالاکییان بۆ سڵاوکردن لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامداوە و ئاگریان لە دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک بەرداوە.

جەنگاوەرانی ئالانی مەلازگری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا. زانیاری ورد لە بارەی چالاکییەکان بەم جۆرەیە:

"١٦ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠ لە دژی بارهەڵگرێکی کەلوپەلی جوانکاری کیمیایی کە لە کوچوکچەکمەجە کانارایای بەرەو ئیستەنبوڵ دەچوو، چالاکی سابۆتاژیان کرد. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا بارهەڵگرەکە بەتەواوەتی سووتا.

١٨ی ئاب لە کارتاڵی ئیستەنبوڵ لە کەرتی پیشەسازی ئۆتۆماتیک بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک سوتێندران. هەروەها زیان بەر هەندێک دوکان لە کەرتی پیشەسازی کەوت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "بۆ لێپێچینەوە لە هێرشەکانی سەر گەریلاکانی ئازادی، وەک ئەندامانی شۆڕشی یەکگرتوو ئێمە لایەنگرانی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست دەکەینە ئامانج".