جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئۆتۆمبێڵی بەڕێوەبەری ئاکەپەیان سووتاند

جەنگاوەرانی تیمی ئوزگەجان ئاسلانی کەبەدەهە رایگەیاند کە لە ئەردەملی مێرسین، ئۆتۆمبێڵێکی بەڕێوەبەرێکی ئاکەپەیان سووتاندووە و ئۆتۆمبێڵەکە ئێدی بەکارناهێنرێت.

جەنگاوەرانی تیمی ئوزگەجان ئاسلانی کەبەدەهە رایگەیاند، لە ٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمیر ٠٢:٠٠ بە شێوەی سابۆتاژ لەبەرانبەر ئۆتۆمبێڵی بەڕێوەبەرێکی فاشیستی ئاکەپە چالاکی ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا: لە ناوجەی ئەردەملی مێرسین ئۆتۆمبێڵی بەڕێوەبەرێکی ئاکەپە بەناوی دورسون تونا لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە سووتێنرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی سووتا و ئیدی بەکارناهێنرێت. جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە شوێنی چالاکیەکە کشانەوە."

ف.ق