بە دیمەن

جەژنی ژیانەوە لە گیسن پیرۆزکرا

لە گیسن بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب جەژنی ژیانەوە، ئاهەنگێک ئەنجامدرا.

ئاهەنگی ١٥ ی ئاب

لەبەردەم بینای ناوەندی دیموکراتیکی کوردی گیسن جەژنی ژیانەوە بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا دەربارەی ١٥ ی ئاب قسەکرا، ئاماژە بەوە کرا فیشەکی یەکەم نەوەک هەر کورد، بەڵکو هەموو هەموو مرۆڤایەتی بێدار کردەوە، گوتی: "ئەمەش هەمووی لەسایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕەنجی هاوڕێیانی بەرخۆدەری زیندان بەدی هات. دوژمنمان لە هیچ دوژمنێ ناچێت، بە هەموو نائەخلاقییەکەوە شەڕ دەکات. بەڵام هاوشێوەی ١٥ ی ئاب، ناتوانن بەرامبەر بەرخۆدانی گەنجانمان بوەستنەوە".

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ١٥ ی ئاب" کۆتایی هات.