کۆدار هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکەی غەززە شەرمەزار دەکات

کۆدار هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "ئەمە مانای گەیشتنی جەنگەکەیە بە قۆناغێکی مەترسیدار".

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)  لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X))، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەهلی ئەلمەعمەدانی شەرمەزار دەکات. دووپاتی دەکاتەوە، تاکە ڕێگە، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتاییانەی نێوان هەردوو لایە.

دەقی پەیامەکەی کۆدار بەم جۆرەیە:

"هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی ئەهلی ئەلمەعمەدانی غەززە و کوشتنی مرۆڤی بێ‌گوناهـ، تاوانی جەنگە دژی هەموو گەلان. کۆمەڵکوژکردنی نزیکەی ٥٠٠ کەس، مانای گەیشتنی جەنگەکەیە بە قۆناغێکی مەترسیدار، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە تاکە رێگە، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانەیە لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا. بەتوندی ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین".