کۆدار: سەرهەڵدانی گەلی بەلوچ مافێکی دیموکراتیکە

کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانی خۆی لە سەرهەڵدانی گەلی بەلوچ ڕاگەیاند و دەستنیشانیکرد کە دەبێت بە یەکگرتنی گەلان وڵامی کردەوە دژەمرۆییەکانی ڕژیمی ئێران بدرێتەوە.

کۆدار، کۆمەڵکوژکردنی زیاتر لە ١٠ کاسبکاری سەرسنووری بەلوچ لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، بە تاوانێکی گەورە لە دژی مرۆڤاتیی و گەلی ستەم لێکراوی بەلوچ  ناودەبات و خۆپیشاندانەکانیشیان بە مافێکی دیموکراتییک دەزانێت، کۆدار لەبەیاننامەکیدا ئەوەی خستەڕوو کە گەلانی ئێران بە یەکێتیی خۆیان وەڵامی دڕندەییەکانی ڕژیم بدەنەوە.

لە ٢٣ی  شوبات گەلی بەلوچ لە دژی کۆمەڵکووژ کردنی زیاتر لە ١٠ کاسبکاری سەرسنوور لەلایەن چەکدارانی ڕژیمی ئێرانەوە، دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و چەندین ناوەندی بەڕێوبەری شار و سوپای پاسدارانیان لە شاری سەراوان و چەند شوێنی دیکەی کۆنترۆڵ کردوە، لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئیران کەشێکی سەربازیان بەسەر تەواوی پارێزگەی بەلوچستاندا زاڵ کردوە و بێ بەزەییانە هێرش دەکاتە سەر خەڵک.

کۆمەڵگەی دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانی خۆی لە سەرهەڵدانی  گەلی بەلوچ ڕاگەیاندوە و دەستنیشانکرد کە ڕژێمی ئێران تووشی قەیرانی قووڵی کۆمەڵایەتیی، سیاسی و ئاسایش بوەتەوە و ڕەوایەتیی خۆی لای گەلانی ئێران لەدەستداوە، بۆ مانەوەی خۆی پەنا دەباتە بەر تاوانی گەورەی وەکو کۆمەڵکوژکردنی گەلانی بەلوچ، کورد، عەرەب و … لە ئێران.

کۆدار لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوە کردووە کە  ”سەرهەڵدانی گەلی بەلوچ لەدژی ستەمی ڕژێمی گەندەڵی ئێران، مافێکی دیموکراتییکی حاشاهەڵنەگری گەلی بەلوچە، کە بە دڵنیاییەوە ئەم هەستانەوەیە دەبێتە ڕاپەڕینێکی سەرتاسەریی لە ئێران."

لە بەشێکی تر لە بەیاننامەکەی کۆداردا  باسی لەوە کردوە، کە کوشتنی زیاتر لە ١٠ کاسبکاری بەلوچ تاوانێکی گەورەیە لە دژی مرۆڤایەتیی و گەلی ستەم لێکراوی بەلوچ .

لە کۆتایی بەیاننامەکەی کۆداردا ئاماژەی بەوە کردووە ” ئەگەرهاوشێوەی گەلی بەلوچ، گەلانی تری ئێرانیش لە دژی مافیایی و قاچاخچێتیی سوپای پاسداران ڕاپەڕین بکەن، ئەوا کۆتایی بەم ستەمە دەهێنریت، هەستانەوەی گەلی بەلوچ ئەوەی سەلماند، کە سەرکوت و گوشارەکانی ڕژێمی ئێران ناتوانێت ڕێگە لەبەردەم خواستی ئازادیخوازی و دیموکراسی گەلانی ئێران بگرێت."

ک-ش