كه‌جه‌ده‌كه-ئه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه، "شه‌ڕ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بووه‌ته كاره‌ساتێك كه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان، سروشت وێران ده‌كات، ملیۆنان مرۆڤ بێ سه‌رپه‌نا، بریندار، برسی و په‌رێشان ده‌كات. ئه‌مڕۆش هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌و شه‌ڕانه‌ی ههڵیاندهگیرسێنن، ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"وه‌ك چۆن هه‌ژمۆنخوازه‌كان كه‌رسته‌كانی شه‌ڕ و چه‌كی كیمیایی كه خوێنی مرۆڤه‌كان ده‌ڕژێنن به ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆ و نهژاپهرهستهكان ده‌فرۆشن، ئه‌وانه‌ش هاوكاری ده‌ده‌نه شه‌ڕی چه‌په‌ڵی پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك له دژی كوردان و گه‌لانی تر كه له هه‌رێمه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كه ١٠٠ ساڵه خوێن له جوگرافیای توركیا ده‌ڕژێنێت، نكۆڵی له گه‌ل و ئایینه‌كان ده‌كات و ده‌یانتوێنێته‌وه، له‌به‌رده‌م ژیانی هاوبه‌ش و ئاشتیانه‌ی گه‌ل به به‌رده‌وامی بووه‌ته رێگر. دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان به‌م بێده‌نگی و پشتیوانییه‌ی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست كه وه‌ك ههڵیك ده‌یقۆزێته‌وه، بۆ ئامانجه داگیركارییه‌كان، وێرانكردنی سورشت، به بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكات له نێوان منداڵ، ژن، مه‌ده‌نی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه تاوانی كوشتن ئه‌نجام ده‌دات، له هه‌رێمه‌كه شه‌ڕێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌ردۆغان و رژێمه فاشیسته‌كه‌ی له‌و جوگرافیایه‌ی كوردان تێیدا ده‌ژین، به وتنی "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه بۆ سه‌ر من" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و كوردستان هه‌موو جۆره تاڵان و دڕنده‌ییه‌ك بێ پسانه‌وه درێژه پێده‌ده‌ن و بوار بۆ ئامانجه‌كانیان ده‌ڕخسێنن.
دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر ئاشتی ناوچه‌كه و جیهان مه‌ترسیه. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه هه‌رێمه‌كه راده‌كێشێت به‌ره‌و ناسه‌قامگیری. سه‌رباری هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ش بێده‌نگی هه‌ڵسوكه‌وتی دووفاقی و ده‌بڵ مڕاڵانهی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی، خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی فراوانكردنی توركیا له ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌ر بۆیه له دژی شه‌ڕ، پارێزگاری له دیموكراسی و خاوه‌نداری له داواكارییه ره‌واكانی گه‌لانی ژێرده‌سته ئه‌ركی هاوبه‌شی هه‌موومانه.
له‌ناوچه‌كانی كوردستان به تێكۆشان له دژی داگیركاری و قڕكردن كه به پڕۆژه‌ی ژنانی ئازادیخواز، ئیكۆلۆژی و هاوبه‌ش و دیموكراتیك كه پێشنیازی ده‌كه‌ن، هه‌م له هه‌رێمه‌كه و هه‌میش له جیهان به‌شێكی گرنگی تێكۆشانی ئاشتین.
له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعشدا ئه‌وه‌یان به باشترین شێوه نیشاندا و شكۆی مرۆڤایه‌تیان پاراست.
ئه‌ردۆغان كه له شه‌ڕی چه‌په‌ڵ له به‌رامبه‌ر ژنان و گه‌نجانی كورد كه له دژی دڕنده‌یی داعش به قاره‌مانێتی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت، ئه‌مڕۆش ده‌یه‌وێت به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی جیهانی مسۆگه‌ر بكرێت و رێگری له كاولكاری و كۆمه‌ڵكوژی ژینگه بگیرێت، ئێمه له ١ی ئه‌یلولدا ئێمه داواكاری خۆمان بۆ دژایه‌تی شه‌ڕ دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
له كۆتاییشدا له دژی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ چه‌كی كیمیایی، ئۆپراسیۆنی داگیركاریی ئه‌ردۆغان ئێمه داوای خاوه‌نداری له شۆڕشی رۆژئاوا ده‌كه‌ین.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به هزری ژیانی ئازادی نوێ كه پێشنیازی كردووه، هه‌موو كات ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و شكۆمه‌ندانه‌ی پاراستووه.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاشتی ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له دروشمی ئێمه "ئازادی بۆ ئۆجالان، اشتی بۆ كوردستان" بكه‌ن.
وه‌ك كه‌جه‌ده‌كه-ئه ئێمه داوا له هه‌موو كه‌سێك به تایبه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداریی هه‌موو چالاكییه‌كان كه به بۆنه‌ی رۆژی ئاشتی ئه‌نجام ده‌درێن بكه‌ن".
هـ . ب