ئه‌ره‌ن كه‌سكین هاوسه‌رۆكی ئیهەدە رایگەیاند، غەریبە گه‌زه‌ر مافه‌كانی خۆی ده‌زانی، ژنێك بوو كه سه‌ری خۆی نه‌ده‌چه‌ماند. راشیگەیاند،:"رووداوی گیان لەدەستدانی غەریبە، چ خۆكوشتن بێت، یان كرده‌وه‌ی تاوانكاری به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌دایه".
دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی غەریبه گه‌زه‌ر له گرتووخانه‌ی جۆری ئێف لە كاندرای و له ژوری تاكه‌كه‌سیدا گیانی له‌ده‌ستدا، دیسان سه‌رنجه‌كان چوونه سه‌ر سیستمی گۆشه‌گیریی قورس له گرتووخانه‌كان دا.
گه‌زه‌ر ماوه‌ی حه‌وت مانگ بوو له گرتووخانه‌ی كاندرا له دۆخێكی نامرۆڤانه‌دا راگیرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه هه‌ڵوێستی ده‌گرت، زۆر جار ئه‌شكه‌نجه و په‌لاماری ره‌گه‌زیی رووبه‌ڕوو دەکرایەوە. ئه‌ره‌ن كه‌سكین هاوسه‌رۆكی کۆمەڵەى مافى مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی گه‌زه‌ر ده‌بیستێت، سه‌ردانی گرتووخانه ده‌كات و بریكارنامه لە گەزەر وه‌رده‌گرێت و سكاڵا تۆمار ده‌كات.
كه‌سكین ده‌ڵێت: "گه‌زه‌ر ژنێكی زۆر به‌هێزبوو، به‌مجۆره درێژه‌ی به قسه‌كه‌یدا: "به‌ر له مانگێك و كاتێك ئه‌و‌م له گرتووخانه بینی، به پێداگرییه‌وه له‌لای من و له به‌رده‌م پاسه‌وانه‌كاندا داواكاری و سكاڵاكانی باس ده‌كرد. له‌و رووه‌وه غەریبه ژنێك بوو، كه به باشی مافه‌كانی خۆی ده‌زانی و سه‌ری خۆی نه‌ده‌چه‌مانده‌وه".
كه‌سكین راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی بە باشی هۆكاری گیان لە دەستدانە گوماناوییەکە روون بێتەوە چاوه‌ڕێی راپۆرتی توێكاری ته‌رمه‌كه ده‌كه‌ن و روونیكرده‌وه، "خۆكوشتن یان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكاری به هه‌ر جۆرێك بێت له ژێر 'پاراستن' و چاودێری ده‌وڵه‌تدا روویداوه. من وشه‌ی پاراستن ده‌خه‌مه ناو كه‌وانه‌وه، چوونكه ئه‌و شوێنه گرتووخانه‌یه، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی گیان لە دەستدان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه به‌رپرسه. ئه‌گه‌ر غەریبە كۆتایی به ژیانیشی هێنابێت، ئه‌وه به‌ره‌و خۆكوشتن پاڵی پێوه‌نراوه و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی دابڕاندن و گۆشه‌گیری و سته‌مكاری".
كه‌سكین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، راپۆرتی پزیشكی داد ده‌به‌نه لای چه‌ند پسپۆڕێكی پزیشكی دادی باوه‌ڕپێكراو و هه‌تا كۆتایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ن.
كه‌سكین وتی: غەریبە كچی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوو، كه وه‌ك زۆر بنه‌ماڵه‌كانی كورد به‌ره‌وڕووی ئێش و مه‌ینه‌تی زۆری دەرونی بوونه‌وه، برایه‌كی كوژراوه، یه‌كێكی تریان له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه شه‌هید كراوه و برایه‌كی تریشی له گرتووخانه‌دایه.
كه‌سكین هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و دۆخه‌ی، كه گه‌زه‌ر تێیدا بوو له دۆخی ژووری تاكه‌كه‌سیش دژوارتر بوو و وتیشی: "له گرتووخانه سیستمی گۆشه‌گیری خۆی له خۆیدا شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانه. له گرتووخانه‌كان بۆ گۆشه‌گیركردن، له بینایه‌كی تر ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان هه‌یه، كه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت، كه بە پاساوی پێشێلكردنی یاسا و رێساكانی زیندان سزا ده‌درێن. غەریبە له‌وێ راده‌گیرا و له دژی ئه‌وه‌ش خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی توند بوو. به‌رده‌وام دژی ده‌وه‌ستایه‌وه. هه‌فته‌ی رابردوو، كاتێك له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی قسه‌ی كردبوو، پێیڕاگه‌یاندبوو، سزا‌ی ٢٠ رۆژ مانه‌وه له ژووری تاكه‌كه‌سی دا به‌سه‌ردا سه‌پێنراووه. هۆكاره‌كانی سه‌پاندنی سزا‌ی دیسپلین و ژووری تاكه‌كه‌سی نالۆژیكی و نامرۆڤانه‌ن، چونكه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنرێن، كه دژی نادادیه‌كان ده‌وستنه‌وه. هه‌ر بۆیه غەریبە‌ش به شێوه‌یه‌كی سروشتی نه‌یده‌ویست سزا‌ی ژووری تاکەکەسیی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت".
شاره‌وانی مێردین ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌زه‌ر ته‌رخان نه‌كرد و پۆلیسش نه‌یهێشت ژنان تاتوبه‌كه‌ی هه‌ڵبگرن. كه‌سكین به‌رامبه‌ر به‌وه هه‌ڵوێستی نیشاندا و وتی: "به‌داخه‌وه ئه‌و بێ رێزیه‌ی كاتێك، كه مرۆڤ زیندووه و به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، كاتێكیش ده‌مرێت ئه‌و بێ رێزییه به‌رده‌وامه".
كه‌سكین راشیگه‌یاند، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له هیچ ئایین و باوه‌ڕێكدا جێی نابێته‌وه و له په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی جه‌نگی جنێڤیشدا نییه، كه توركیا ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی واژۆ كردووه.
ئه‌ره‌ن كه‌سكین هاوسه‌رۆكی ئیهەدە باسی له‌وه‌شكرد، ئەوە مافی خۆمانە، کە سه‌رجه‌م مافه‌كانمان به گوێره‌ی یاسا ناوخۆی و نێونه‌ته‌وه‌یەکا به‌كاربهێنین.
ژ.ت