پەیامەکەی کەجەدەکە-ئەورووپا بەمشێوەیە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا لە ئوسترالیا، کەنەدا و زۆر شوێن و ناوچەی ئەورووپا، دەیان هەزار کەس بە چالاکی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان لە ستراسبۆرگی فەرەنسا شەرمەزار کرد."
گەلی تێکۆشەرمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان گۆڕەپانەکەیان پڕکردەوە و بە یەک هەڵوێست دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" یان بەرزکردەوە و ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو هێزانەی کە ١٠٠ ساڵە سیاسەتی نکۆڵی، لەناوبردن و کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد بەڕێوە دەبەن شەرمەزار کرد.
ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی مێژوویی ناوە و بە پێشنیارەکانی کە کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد کۆتایی پێ دەهێنێت و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا لە شەڕ و قەیرانەوە بەرەو ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک دەبات، بوو بەهیوایی ڕووناکی بۆ هەمووان. تەنانەت پێش ئەوەی پەیامە مێژووییەکەی ڕابگەیەنێت، دەمامکی ئەو کەس و لایەنانەی داماڵی کە دژی دیموکراسی، ئاشتی و چارەسەری دەوەستنەوە.
گردبوونەوە گەورەکەی ستراسبۆرگ جارێکی دیکە نیشانیدا گەلی کورد بە یەکگرتوویی لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە لە تێکۆشان. دەیان هەزار کەس لە ستراسبۆرگ دروشمی، 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' یان بەرز کردەوە.
هەروەها دۆستانی گەلی کوردیش ڕژانە گۆڕەپانەکە و پشتیوانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان لەسەر ئاستی جیهان نیشان درا. لە هەمووشوێن و ناوەندەکانەوە، لە ڕێپێوان و چالاکییەکاندا، گەلانی ئەوروپا پێشوازییەکی گەرمیان لە ڕێپێوانی ئازادی گەلی کورد و تێکۆشانیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
بە دەیان هەزار کەس دڵسۆزی و خاوەنداری خۆیان لە پڕۆسەی نوێی ئازادیی و دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کە بە ئیرادەیەکی بەهێز بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە دەستیپێکردووە، نیشان دا کە دەبێ بەهێزتر بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کار و تێکۆشان بکەین.
هەروەها دوور نییە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆسەی پیلانگێڕی ٢٦ ساڵە بۆ هەمیشە هەڵۆەشێتەوە و تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراسی سەربکەوێت. چونکوو ئەو بەها گەورانەی بەدەست هاتوون و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگامان پیشان دەدەن و هیوا بەخشمانن.
جارێکی تر سوپاس و دەستخۆشی لە گەلەکەمان، ژنان و گەنجان، ئەنجوومەن و فیدراسیۆن، ڕێکخراوەکان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بە بەرپرسیاریەتەو فیداکارییان کرد، هەروەها سوپاسی هەموو کارمەندان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی بەتایبەت شارەوانی ستراسبۆرگ دەکەین کە لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانەکەدا هاوکاکارییان کردین."