ڕێکخراوی ڕێتێ کوردستان لە ئیتایا هێرشە داگیرکارییەکانی ئیدانە کرد
ئیتاڵییە دۆستەکانی کورد کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان نیشان دا و بە داگیرکەرانیان وت: "دەستتان لە دەستکەوتەکانی کورد بکشێننەوە".
ئیتاڵییە دۆستەکانی کورد کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان نیشان دا و بە داگیرکەرانیان وت: "دەستتان لە دەستکەوتەکانی کورد بکشێننەوە".
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر کوردستان و هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کازمی بۆ سەر شەنگال لە شاری جنوا-ی ئیتالیا لەلایەن دۆستە ئیتالییەکانی کوردەوە ئیدانەکرا.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان بە پێشەنگایەتیی رێکخراوی ڕێتێ کوردستان (Rete Kurdistan / تۆڕی کوردستان) لە ناوچەی پیزا دێ فیراری کۆبوونەوە و ڕاگەیندراوێکی ڕۆژنامەوانییان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر کوردستان بڵاویان کردەوە.
دۆستە ئیتالییەکانی کورد ڕایانگەیاند، لەگەڵ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە دژی هێرشەکان دەبن و داوایان کرد داگیرکەران دەستبەجێ دەست لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکشێننەوە.
چالاکوانان داوایان لە یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد، کە گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک و حکومەتی کازمی.
ژ.ت