کۆمپانیا نەوتیەکانی نزیک لە بارزانیەکان ٤٠٠ هەزار پاوەنیان بەڕاوێژکاری پەرلەمانتارێکی بەریتانیا داوە

رۆژنامەی تێلگرفی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیا نەوتییەکانی باشوری کوردستانی سەر بە بارزانییەکان ٤٠٠ هەزار پاوەنیان داوە بە ڕاوێژکاری پەرلەمانتارێکی بەریتانیا.

رۆژنامەی تێلگرفی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیا نەوتییەکانی باشوری کوردستانی سەر بە بارزانییەکان ٤٠٠ هەزار پاوەنیان داوە بە ڕاوێژکاری پەرلەمانتارێکی بەریتانیا.

ڕۆژنامەی تێلگراف-ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیاکانی نەوت لە باشووری کوردستان بە تایبەتی گروپی کار نزیک لە بارزانییەکان ٤٠٠ هەزار پاوەنیان داوە بە ڕاوێژکاری پەرلەمانتارێکی ئینگلیزی بە ناو گاری کێنت (کە لە وێنەکەدایە).

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥دا گروپی کار بە سەرۆکایەتی باز کەریم ٥٧ هەزار پاوەنیان داوە بە گاری کێنت، کە  ڕاوێژکاری ماری گلیندۆن پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران بووە.

ڕۆژنامەکە بڵاویشیکردووەتەوە، کۆی گشتیی ئەو پارانە، کە لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانی بارزانییەکان بە بە گاری کێنت دراوە، ٤٠٠ هەزار پاوەنە.

ئالیستێر گراهام سەرۆکی پێشووی لیژنەی ستانداردەکانی ژیانی گشتی بە تێلگرافی ڕاگەیاندووە، پێدانی مووچە لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە بەو کەسانە، کە لە پەرلەماندا کار دەکەن، کارێکی نهێنییە بۆ کاروباری لۆبییە.

ژ.ت