کۆمیتەی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانی سویسرا بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانی سویسرا لەبارەی ژیان و توندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نیگەرانی خۆی دەربڕێ و داوای کرد بە زوترین کات لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت.

کۆمیتەی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانی سویسرا لەبارەی ژیان و توندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نیگەرانی خۆی دەربڕێ و داوای کرد بە زوترین کات لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەکە باسی ئەوەکرا کە " ماوەیەک لەمەوبەر شاندێکی سی پی تی بۆ ئەوەی چاوی بە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت سەردانی زیندانی ئیمڕالی کردبوو، بەڵام چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام نەدرا. هاوڕێکانی ئۆجالان و ئێمە نیگەرانین. دەمانەوێت حکومەتی تورک بە زوترین کات لەبارەی دۆخی ئۆجالان رونکردنەوە بدات و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت."

" سینا دەئیس هاوسەرۆکی پارتی باستا، لائورەنس فەحلمان ریئیل پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیست، مارگەر کیئنیر نیلین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاگیت، ستیفان پریزتئۆسۆ بائۆتۆ ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەیی، ئەندامی راوێژی پەرلەمانی نەتەوەیی فرانکۆ جاڤالی، نیکۆلاس والدیر پەرلەمانتاری پارتی سەوز و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی پارتی سەوز، ئەحمەد یامان وتەبێژی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا و دکتور بیپ ساڤاری بۆریئۆلی سکرتێری کۆمیتەی بەڕێوەبەری سویسرا لە کۆمیتەکەدا جێی خۆیان دەگرن."

ف.ق