کەسک: سیستمێک لە تاڵێ قژ بترسێت دەروخێت

ئەنجوومەنی ژنانی کەسک لە ئەستەنبوڵ لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی و ڕایانگەیاند: سیستمێک لە تاڵێ قژ بترسێت دەروخێت.

ئەنجوومەنی ژنانی کەسک لە ئەستەنبوڵ ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئیمینی لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاق" لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران. پۆلیس گەمارۆی ئەو چالاکوانەکانیدا. ژنان پانکارتی "ئێمە لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان دەکەین" بەرزکردەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێدەنگ نین، ناترسین و گوێڕایەڵ نابین"یان وتەوە.

بەرجان داڵ بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی ژنانی کەسکی ئەستەنبوڵ راگەیەنراوێکی خوێندەوە و بەبیری هێنایەوە کە ماوەیەکی زۆرە ژنان لە بەرامبەر گوشارەکانی دەوڵەتی ئێراندا بەرخۆدان دەکەن.

داڵ ئاماژەی بەوەدا کە تا ڕژێمی ئێران توندوتیژتر بێت، ژنان زیاتر خەبات دەکەن و وتی: دوای کوشتنی ژینا ئەمینی چالاکی لە هەموو ئێران بە سەرکردایەتی ژنان بەڕێوەچوو. هێزەکانی ڕژێمی ئێران دەیان چالاکیان کوشت و سەدان کەسیشیان دەستگیر کرد. هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران لەدژی خۆڕاگری ڕەوای گەل و ژنانی ئێران شەرمەزار دەکەین.

داڵ باسی لەوەش كرد كە تەنیا بە خەبات و بەرخۆدان دەكرێت ژنان لە سیستمی پیاوسالاری رزگار بكرێن و لە کۆتاییدا گوتی: سیستمێک لە تاڵێ قژ بترسێت دەروخێت. ئێمە وەک ژنانی کەسک لەگەڵ خوشکەکانمان لە ئێرانین کە ئازایانە لە دژی یاسا رەگەزیەکان و دژە ژنان ،دەنگ بەرز دەکەنەوە. پێویستە هەموو ژنانی تورکیا لەدژی ئەم ستەمە بڕژێنە نێو شەقامەکان”.

چالاکییەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

ف.ق