'کتێبخانەی گەڕۆکی سەرۆکایەتی' لە فرانکفورت بوو

'کتێبخانەی گەڕۆکی سەرۆکایەتی' بە ئامانجی ناساندنی هزر و هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەڕی خۆی لە فرانکفورتی ئەڵمانیا کۆتایی پێهێنا.

'کتێبخانەی گەڕۆکی سەرۆکایەتی' کە بە ئامانجی سەرنجڕاکێشان بۆ سەر گۆشەگیری و داواکاری ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شارەکانی ئەوروپا دەگەڕێت، لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا بوو.

کاتژمێر ١٤:٠٠ لە هاپتوچی فرانکفورت، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە درامستادت، هانائۆ، ئۆفینباچ، ماینز، گیسن و ساربروکن، کۆبوونەوە و لەبارەی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بارودۆخی گۆشەگیری قسەکرا.

لەبەردەم 'کتێبخانەی گەڕۆکی سەرۆکایەتی' ستاند دانرا، کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان نمایشکران و هاوڵاتیان لەبارەی هزر و هێڵی ئۆجالان ئاگادارکرانەوە.

چالاکوانان نامەیان بە ئامانجی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

ف.ق