"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بوو
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" بە ئامانجی ناساندنی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتی ئەوروپا لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بوو.
"کتێبخانەى رێبەرایەتی" بە ئامانجی ناساندنی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتی ئەوروپا لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بوو.
"کتێبەخانەی رێبەرایەتی" لە بەردەوامیی گەشتەکانیدا بە شارەکانی ئەوروپا لە شارەکانی ساربروکن و تریرەوە گەیشتە شاری مانهایمی ئەڵمانیا.
کاتێک "کتێبخانەى رێبەرایەتی" گەیشتە مانهایم مەراسیمێکیان رێکخست. مەراسیمەکە بە خولەکێک ریزگرتن لە گیانی شەهیدانی بەرخودانی گارە و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد.
حیزبە ئەڵمانییەکان دۆستانی گەلی کورد و کوردستانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون و لە مەراسیمەکەدا کتێب و برۆشور و رێنماییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکرایەوە و لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
لە چالاکییەکەدا و بە ئامانجی سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیری لە ژوورێکی تاکەسیدا، کتێب خوێندرایەوە و راگەیاندراو بڵاوکرایەوە.
لەو وتانەدا، کە لەو چالاکییەدا پێشکەشکران، رایگەیاندرا، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکرێت.
بە درێژایی چالاکییەکە بەبەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ" و "کات کاتی ئازادیی سەرۆک ئاپۆیە" دەوترانەوە.
ژ.ت