کوردانی روسیا ناڕەزاییان پیشانی پەدەکەدا

کوردستانیان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، هاوکاری پەدەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

رێکخستنە کوردیەکانی لە رووسیا و کۆمەڵگای دەوڵەتانی یەکگرتوو لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کۆبونەوە و هێڵی نۆکەری پەدەکە و خانەوادەی بارزانیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا رێگەی لێگیراوە و بۆ ئەوەی پیشڕەوی بکات هێڵی خیانەت بەکاردەهێنێت.

رافیکێ کامیل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کوردی مۆسکۆ قسەی کرد و باسی ئەوەی کرد کە، ئەو شاندەی بۆ ئاشتی چووە باشوری کوردستان، بەهۆی خیانەتەوە بووە ئامانج.

کامیل گۆتی: "ئەگەر بەهۆی هێڵی خیانەتەوە نەبوایە، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی بەم ئەندازەیە هێرشی بکردایە. ئەو دەستکەوتانەی کە بەهۆی چەندین شەهیدەوە بەدەستهێنراون، کەس ناتوانێت پێشکەش بە دوژمنی بکات، کورد رێگە بەمە نادات."

ف.ق