کوردستانیان لە بریمین نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

کوردستانیان لە شاری بریمین بۆ ئازادی فیزیکی و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

کوردستانیان لە شاری بریمینی ئەڵمانیا، بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

ئەنجومەنی گەلی بریمین، کۆماو بریمین، تەڤگەری ژنانی بریمین، بە گشتی ٨٠٠ نامەیان کۆکردەوە و بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان نارد.

ف.ق