لە ٩ شاری ئەڵمانیا داگیرکاری و خیانەت شەرمەزار کرا
لە شارەکانی کیل، هانۆڤەر، دوسلدۆرف، برێمێن، بەرلین، فرایبێرگ، شتوتگارت، ساربروکن و هامبورگی ئەڵمانیا بە ڕێکخستنی چالاکیی جۆراوجۆر داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکرا.
لە شارەکانی کیل، هانۆڤەر، دوسلدۆرف، برێمێن، بەرلین، فرایبێرگ، شتوتگارت، ساربروکن و هامبورگی ئەڵمانیا بە ڕێکخستنی چالاکیی جۆراوجۆر داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکرا.
خیانەت و داگیرکاری لە شارەکانی کیل، هانۆڤەر، دوسلدۆرف، برێمێن، بەرلین، فرایبێرگ، شتوتگارت، ساربروکن و هامبورگی ئەڵمانیا ئیدانە کران.
لەچالاکییەکاندا دروشمەکانی "دەستت لە خوێنی گەنجانی کورد بکێشنەرەوە"، "بمرێ خیانەت"، "بمرێ خیانەتی بنەماڵەى بارزانی"، "بکوژ ئەردۆغان" دەوترانەوە و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دەوڵەتی تورک ئیدانە کران.
یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کەجەدەکە ئەڵمانیا / KCD-E) لە بریمن لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و دوژمنایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ی لە دژی گەلی کورد شەرمەزارکرد. کۆچ رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ساڵانێکە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات و وتی: "پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) نەبێتە دابینکەری ئابووری دەوڵەتی تورک.
لە چالاکییەکاندا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە و سیمبولەکانی تری بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان و وێنەى شەهیدان بەرزکرابوونەوە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی گەریلا"، "شەهید نامرن"یان دەوتەوە.
لە چالاکییەکاندا هاکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیدانە کران و داواکرا، پەدەکە دەست لە خیانەت هەڵبگرێت و نەبێتە هاوکار و پشتیوانی دەوڵەتی تورک لە شەڕ و ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکانیدا.
کیل
دوسلدۆرف
برێمێن
فرایبێرگ
شتوتگارت
هامبورگ
ژ.ت