لە باشوری فەڕەنسا چالاکی دانیشتنی هەفتەیەک کۆتایی هات

چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا ئەمڕۆ بە میتینگێک کۆتایی هات

جالاکی دانیشتنەکە لە شاری مارسیلیا بە بەشداری کوردستانیان لە بۆردۆ، مۆنتپلیەر، مارسیلیا، تۆلۆس و دراگیگنان ئەنجامدرا و بە میتینگێک کۆتایی هات.

چالاکیەکە هەموو رۆژێک کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستیپێدەکرد و کاتژمیر ١٧:٠٠ کۆتایی پیدەهات.

لە هەموو چالاکیەکەدا بڵاوکراوە خوێندرانەوە و بڵاوکرانەوە. ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان لە چوارچێوەی کەمپینی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ ئیمزا"دا ئیمزایان کۆکردەوە.

بۆ ئەوەی هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوررد بە هاوڵاتیانی ئەوروپا بناسێنن، ستاند دانران و کتێب بڵاوکرانەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ پانکارتی "ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی و ستاتۆ بۆ کوردستان" و وێنەکانی ئۆجالان بڵاوکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" وترانەوە و دوای خولەکێک ڕێزگرتن لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک قسەکرا.

کوردستانیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد.

ف.ق