لە بۆلۆنیا چالاکی پشتیوانی لە رۆژئاوا سازکرا
لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا، بە ئامانجی پشتیوانی لە کورد لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر دامەزراوە و بزوتنەوە رێپێوانێکی جەماوەری سازکرا.
لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا، بە ئامانجی پشتیوانی لە کورد لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر دامەزراوە و بزوتنەوە رێپێوانێکی جەماوەری سازکرا.
لە شاری بۆلۆنیای ئیتاڵیا بە بەشداربوونی باستا، دای سێنتری سۆسی گاڤلی تپۆ، لێباس، کراش، کریکۆلۆ ئانراچیۆ بێرنێری رێت، بە ئامانجی پشتویانی لە رۆژئاوا رێپێوانێکی شکۆداریان ساز کرد.
چالاکوانان لە گۆڕەپانی پیازێ ڤێردی زانکۆ کۆبوونەوە، بەر لە رێپێوانەکە لەسەر دیواری گەورەی گۆڕەپانەکە دروشمی "ژن، ژیان، ئازدی"یان نوسی.
جەماوەرەکە بە ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پەکەکە و بە پلاکاردەکانی لەسەریا نوسرابوو "دەست لە بۆردومانی شۆڕشی ژنان هەڵبگرن" دەستیان بە رێپێوانەکە کرد و دروشمەکانی "ئەردۆغانی بکوژ"، "تورکیای تیرۆریست" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.
چالاکیەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند. لە ژێر تاوەرە دوانەکانی ناوەڕاستی بۆلۆنیا هێرشە ئاسمانییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان و هەوڵەکانی داگیرکردن شەرمەزار کران.
چالاکی دوای بانگەواز لە پێناو پستیوانی لەگەلی کوردستان کۆتاییهات.
هـ . ب