لە بۆن دژ بە گۆشەگیری چالاکیی چادرهەڵدان بەڕێوەچوو
گەنجانی کورد بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بۆن چادریان هەڵدا و سەرنجیان خستە سەر گۆشەگیریی تووند و قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
گەنجانی کورد بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بۆن چادریان هەڵدا و سەرنجیان خستە سەر گۆشەگیریی تووند و قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد بۆ ماوەی دوو رۆژ چادرێک لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵدرا تاوەکو سەرنجەکان ڕابکێشەنە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی گەریلاکانی شەهیدبووەکانی هێرشی چەکی کیمیایی بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکیەکەدا باس لە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کرا و زانیاریی بە هاووڵاتییان درا.
لە چالاکییەکەدا داوا لە گەلی کورد کرا، کە لەم پرۆسەیەدا دژی داگیرکاریی بوەستنەوە و ڕاشیانگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر هەموو گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و هەتا کۆتاییهاتن بە گۆشەگیری بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکییەکانیان.
ژ.ت