لە براونشڤایگی ئەڵمانیا یادی ناگیهان ئاکارسەل کرایەوە

لە شاری براونشڤایکی ئەڵمانیا بە بەشداری ئەندامانی خانەوادەکەی و خزمانی، یادی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمی ژنەلۆژی و رۆژنامەنووس کرایەوە کە لە شاری سلێمانی شەهیدکرا.

بە بەشداری ئەندامانی خانەوادەکەی و خزمانی، لە شاری براونشڤایکی ئەڵمانیا، یادی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمی ژنەلۆژی و رۆژنامەنووس کرایەوە کە لە شاری سلێمانی شەهیدکرا.

فەد-دەم ، پلاتفۆرمی کوردانی ئاناتۆلیای ناوەڕاست، ئەنجومەنەکانی کۆمینی شۆڕشگێری ئەڵمانیا و ناوەندی کۆمەلگەی کورد، رێورەسمی ئادکردنەوەکەیان رێکخست. رێورەسمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێکرد.

نوێنەرانی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، باسی تێکۆشانی ئاکارسەلیان کرد و دواتر بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی ئاکارسەل نمایشکرا.

رێورەسمی یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ' شەهید نامرن' کۆتایی هات. دواتر بەڵگەفیلمێک بە ناوی لێگەڕ نمایشکرا.

ف.ق