لە بەردەم پەرلەمانی دانیمارک بە چالاکیی دانیشتن گۆشەگیری ئیدانە کرا

گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک بە رێکخستنی چالاکیی دانیشتن ئیدانە کرا.

لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک بە رێکخستنی چالاکیی دانیشتن گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و داوای ئازادیی جەستەییان کرا.

چالاکییەکە لە بەردەم پەرلەمانی دانیمارک رێکخرابوو. ئەنجومەنی ژنانی سێڤی و نەجەدەکە لە بەردەم مۆنۆمێنتی شا فردریکی شەشەم پۆستەرێکیان بەرزکردەوە، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "کات کاتی ئازادییە".

لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و سەرکەوتنی گارە کرا.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بژی بەرخودانی زیندانیان" و "بمرێ خیانەتی پەدەکە" کۆتایی پێهات.

ژ.ت