لە بەردەم پەرلەمانی فەرەنسا چالاکی بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێکدەخرێت

لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ماوەى ٥ رۆژ چالاکی ئەنجام دەدرێت.

ئەو زنجیرە چالاکییە ئەمڕۆ ٢٢ی شوبات لە بەردەم پەرلەمانی فەرەنسا لە شاری پاریس دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٦ی شوبات بەردەوامیی دەبێت.

چالاکییەکان هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ بەڕێوەدەچن. لە چالاکییەکاندا بە پێشەنگایەتیی تەڤ چاند سرود و گۆرانی دەوترێنەوە.

لە چالاکییەکاندا بە پێشەنگایەتیی خەباتکارانی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی گەل لەبارەی پیلانگێڕی، سیستمی ئیمراڵی، بیر و رامانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراو بە زمانی فەرەنسی بڵاودەکرێتەوە.

هەروەها لە چالاکییەکەدا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ئیمزا کۆدەکرێتەوە و ئیمزاکان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێن.

ژ.ت