لە بۆردو ستاندی 'دیکتاتۆر دادگایی بکەن' دانرا
لە شاری بۆردوی فەڕەنسا لە چوارچێوەی کەمپینی تەژەکە – ئە بە ناوی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا' ستاند دانرا و ئیمزا کۆکرانەوە.
لە شاری بۆردوی فەڕەنسا لە چوارچێوەی کەمپینی تەژەکە – ئە بە ناوی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا' ستاند دانرا و ئیمزا کۆکرانەوە.
کۆمونی ژنانی ئاڤێستا خابور لە شاری بۆردوی فەڕەنسا، لە چوارچێوەی کەمپینی تەژەکە – ئە بە ناوی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا' ستاندی دانا.
کۆمونی ژنانی ئاڤێستا خابور کە هەموو چوارشەمەیەک ستاند دادەنێت و ئیمزا کۆدەکاتەوە، ئەمڕۆش بەردەوامی بە کارەکانیدا.
ستاند کە گۆڕەپانی شانۆ (تیاترۆ) دانرا، لەبارەی کەمپینەکە زانیاری بڵاوکرانەوە و ئیمزا کۆکرانەوە.
ف.ق