لە بەرلین لە دژی شەڕ ڕێپێوانێکی گەورە ئەنجامدرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەدژی سیاسەتی شەڕ ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

یەکێک لە گەورەترین ڕێپێوانەکانی پاسکالیای لە باکوری ئەڵمانیا لە بەرلین دەستیپێکرد.

کۆردیناسیۆنی ئاشتی بەرلین ڕێپێوانەکەی ڕێکخستن و بە هەزاران کەس بەشداریان کرد. ڕێپێوانەکە بە ناونیشانی ' نا بۆ شەڕ' ئەنجامدرا و داواکرا لە جیهاندا کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت.

کۆردیناسیۆنی ئاشتی لەلایەن زۆر ڕێکخراوەکە لەدژی شەڕی و ئەتۆم پێکهێنراوە. لە ڕێپێوانەکەدا داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا کرا کە بەرنامەی ' ١٠٠ ملیار چەک و پاراستن بکشێنێتەوە."

ڕێپێوانی هێزەکانی ئاشتی لە گۆرلیتزەر باهنۆف هەرمانپلاتز  بەردەوام بوو و لە ئورانپلاتز کۆتایی هات.

لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی – ناڤ – بەرلینیش لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە ئیمزایان کۆکردنەوە.

ف.ق