لە بێرن بۆ شەهید کاڤاک پرسە دانرا

لە بێرن بۆ دەڤریم کاڤاک (شۆڕش ئامەد) گەریلای هەپەگە پرسە دانرا.

لە شاری بێرنی سویسرا بۆ دەڤریم کاڤاک (شۆڕش ئامەد) گەریلای هەپەگە پرسە دانرا کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهید بوو. پرسەکە لە کۆمەڵەی کەلتوری کورد دانرا. لە هۆڵی پرسەکە وێنەی دەڤریم کاڤاک و باوکی جەمال کاڤاک هەڵواسران کە لە ریزەکانی تەڤگەری ئازادیدا تێکۆشانیان کردووە. لە زۆر ناوەندی ئەوروپا گەل سەردانی پرسەکەی کرد.

لە پرسەکەدا ئۆزان بۆتان سیاسەتمەداری کورد قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی کاڤاک کرد و رایگەیاند کە خانەوادەی کاڤاک لە تێکۆشانی ئازادی کورددا رەنجێکی گەورەی داوە.

بۆتان ئاماژەی بە هێڵی خیانەتدا کە لە کوردستان ویستیان پەرەی پێبدەن و وتی، " مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەدژی سیستمی کاپیتالیست بەرەو پێشەوە دەچێت. گەلانی جیهان، بەرەو دادپەروەری دەچن. ئێمە نە تەنها بۆ گەلی کورد بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووین بە هیوایەک، بەڵام هێڵی خیانەت هەوڵ دەدات رێگریمان لێبکات. پێویستە باش بزانن کە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەوڵانە پووچەڵ دەکاتەوە. ئێمە میراسی دەڤرین و هەڤاڵەکانی دەپارێزین."

دوای قسەکردنەکان دروشمی ' شەهید نامرن' وترایەوە.

بۆ گەریلای هەپەگە دەڤریم کاڤاک سبەینێش لە هەرێمی گیرلافینگی کانتۆنی سۆلۆترۆن لەلایەن ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانەوە مەراسیمێک ساز دەکرێت.

ف.ق