لە چالاکی ١ی ئایاری ئەستەنبوڵدا زیاد لە ٢٠٠ کەس دەستبەسەرکران
لە ئەستەنبوڵ لەو کەسانەی بۆ پیرۆزکردنی ١ی ئایار خواستییان بوو بڕۆنە مەیدانی تەقسم، لە لایەن پۆلیسەوە زیاد لە ٢٠٠ کەسیان لێ دەستبەسەرکرا.
لە ئەستەنبوڵ لەو کەسانەی بۆ پیرۆزکردنی ١ی ئایار خواستییان بوو بڕۆنە مەیدانی تەقسم، لە لایەن پۆلیسەوە زیاد لە ٢٠٠ کەسیان لێ دەستبەسەرکرا.
لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی ئامادەکاری ١ی ئایار، چەندین ئەندامی سەندیکا و ڕێکخراو ویستییان بۆ پیرۆزکردنی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران و ڕەنجدەران بڕۆنە گۆڕەپانی تەقسیم، لە کاتی خۆ ئامادەکردنیاندا بۆ ڕۆشتنە گۆڕەپانەکەدا، لە لایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا و وێڕای هێرشکردنە سەریان، زیاد لە ٢٠٠ کەسییان لێ دەستبەسەرکرا.
لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ (چەهەدە) ڕایگەیاند زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە چالاکیکارانی پیرۆزکردنی ١ی ئایار لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەرکراوە، کە هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە موراد چەپنی، پارێزەران ڕژهات تونچ، ساریهان کادایفچی، لوتژی سەبری باتی، ئارکین هورتاش و یوسف عەمار ئیشکییان تێدایە.
هەروەها بەشێک لە ئەندامانی ئینشائات-ئیش کە بۆ ڕێپێوانی بەرەو تەقسیم لە مەجیدیەکۆی گربوونەوە لەناو دەستبەسەکراواندان.
ئەو گەنجانەی کە خواستییان بوو بەرەو تەقسیم ڕێپێوان بکەن، بە درووشمی 'گرتن و فشار ڕامان ناگرێت' هێرشەکانی پۆلسیان شەرمەزار کرد. گەنجان کە درووشمی 'گۆڕەپانی تەقسیم، گۆڕەپانی ١ی ئایارە'یان گوتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە بە کەلەپچەکراوی دەستبەسەرکران.
هەروەها لە بەردەوامی دەستەبەسەکردنەکانی پۆلیسدا، لەو کاتەی ئەندامانی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) و سۆلدەپ دەهاتنە گۆڕەپانی شیسلی، دەستبەجێ لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.