لە چەند شارێک بانگەوازی ١ی ئایار کرا
پێش ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە چالاکییەکانی ئەزمیر، ئامەد، مێرسین و ئەدەنە بانگەوازکرا بۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان.
پێش ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە چالاکییەکانی ئەزمیر، ئامەد، مێرسین و ئەدەنە بانگەوازکرا بۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان.
لە ئەزمیر، کۆمیتەی ئامادەکاری ١ی ئایار لە کۆناک ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و داوای کرد لە ١ی ئایار هەمووان لە گۆڕەپانی گوندوگدو کۆببنەوە.
سکرتێری نووسینگەی یاسایی ئەزمیر زوهرە دالکیران سەرنجی بۆ گەندەڵی و کاریگەرییەکانی دەسەڵاتی تاکڕەو ڕاکێشا و گوتی: "پێویستە بۆ سیستەمێکی یەکسان و دادپەروەرانە خۆمان ڕێکبخەین".
لە ئامەد پێش ئەو گردبوونەوەیەی لە گۆڕەپانی وێستگە ئەنجام دەدرێت، کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەسترا، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد گوڵشەن ئۆزەر داوای لە هەمووان و بەتایبەت ژنان و گەنجان کرد بەشداری چالاکییەکانی ١ ی ئایار بکەن.
لە مێرسین لەو کۆبوونەوەیەی بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی و تەژەئا ئەنجامدرا، داواکرا ژنان دژی نایەکسانی جێندەری و میلیتاریزم بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
لە ئەدەنە بۆ بەشداری لە ئاهەنگەکانی گۆڕەپانی وێستگە، لە گەڕەک و بازاڕەکان بڵاوکراوەی ١ ی ئایار دابەشکرا. بانگەواز لە گەل کرا بەشداری گردبوونەوەکە بکەن.