لە دوو قۆڵەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێپێوانی ١ ی ئایار لە کادیکۆ
پێش گردبوونەوەی ١ ئایار، ڕۆژی یەکێتی و تێکۆشان و پشتیوانی لە گۆڕەپانی ڕیتمی کادیکۆی ئیستەنبوڵ، جەماوەر لە دوو خاڵەوە کۆبوونەوە و چاوەڕێی کاتی دەسپێکردنی ڕێپێوانەکە دەکەن.
پێش گردبوونەوەی ١ ئایار، ڕۆژی یەکێتی و تێکۆشان و پشتیوانی لە گۆڕەپانی ڕیتمی کادیکۆی ئیستەنبوڵ، جەماوەر لە دوو خاڵەوە کۆبوونەوە و چاوەڕێی کاتی دەسپێکردنی ڕێپێوانەکە دەکەن.
گردبوونەوەکە بە درووشمی "بۆ کار و ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری، ئێمە سەردەکەوین" بە پێشەنگایەتی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی جەماوەری (KESK) و یەکێتی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی تورک (TMMOB) و یەکێتی پزیشکانی تورکیا (TTB) بەڕێوەدەچێت.
ئەو گرووپانەی بەشداری گردبوونەوەکە دەکەن، لە دوو خاڵ: وێستگەی شەمەندەفەری سوغوتلوچەشمە و بەردەم نەخۆشخانەی نومونی حەیدەرپاشا کۆبوونەوە.
دەم پارتی و (KESK) و هەدەپە و تەژەئا و ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لە سوغوتلوچەشمە کۆبوونەوە، جەماوەر پانکارتیان بە زمانی کوردی و تورکی هەڵگرت.
جەهەپە و ئەمەپە و (DÎSK) و (TMMOB) و (TTB) لەبەردەم نەخۆشخانەی نموونەی حەیدەرپاشا کۆبوونەوە.
چاوەڕێ دەکرێت، جەماوەر لە هەردوو قۆڵەکەوە کاتژمێر ١١ بەشێوەی کاروان بگەنە گۆڕەپانی ڕیتم. جەختکرایەوە کە لە گردبوونەوەکەدا، سەندیکا و پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان بە دەنگێکی هاوبەش داوای "کار و دادپەروەری و ئاشتی و دیموکراسی" دەکەن. گۆڕەپانی گردبوونەوەکە تادێت پڕتر دەبێت.