لە دۆزی کۆبانێدا داواکاریەکان جارێکی دیکە قبوڵ نەکران

لە دۆزی کۆبانێدا داواکاری گیراوان و پارێزەران جارێکی دیکە قبوڵ نەکران.

لە دۆزی کۆبانێدا کە بە بیانوی ڕاپەرینەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لەدژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، ١٠٨ کەس دادگایی دەکرێن کە ٢١ کەسیان لە زینداندان، ٧مین دانیشتن ئەنجامدرا.

دانیشتنی دادگا ە هۆڵی زیندانی سینجان ئەنجامدرا، رێگە بە ڕۆژنامەنوسان نەدرا، ڕۆماڵی دانیشتنەکە بکەن.

سیاسەتمەداران و پارێزەرانیان بە هۆی ئەوەی دادگا سەربەخۆ نییە و بە شێوەیەکی بێلایەن کار ناکات، بەشداریان لە دانیشتنەکەدا نەکرد.

بە تەنها سەرباز و پۆلیسی تورک ئامادە بوون.

داواکاری کۆماری داوای کرد دانیشتنەکە بەردەوام بێت و هۆکارەکانی ئامادەنەبوونی سیاسەتمەداران قبوڵ نەکرێت.

سەرۆکی دادگاش داواکاری سیاسەتمەداران و پارێزەرانی ڕەتکردووە.

دانیشتنەکە بۆ سەبینێ ١٠ی کانونی یەکەم دواخرا.

ف.ق