لە فرانکفۆرت چالاکی' ئاژادی بۆ ڕێبەرئاپۆ' بەردەوام دەکات

لە فرانکفۆرت چالاکییەک بۆ ئازادی ڕێبەری گەل کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە و ٢ ڕۆژە بەردەوامە.

 لە شاری فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا، پێکهاتەکانی مەجلسی   FCDK/KAWA، دوێنی لە مەیدانی هاووت پواخە دەستیان بە چالاکی ' ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' کرد. چالاکییەکە هەتاکوو ٢٧ی شوبات بەردەوام دەکات.

لە ڕۆژی یەکەمی چالاکی ئێشکگرییەکەدا گروپێکی ٣٠ کەسی لە شارەکانی فرانکفۆرت، گیەسەن، مانهایم، ماینز، دارمستاد و ساربرووخێن بەشدارییان کرد.

سەرۆکی  FCDK/KAWA  ئەمینە دەنیز لە مەیدانی چالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی، " کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. "

چالاکییەکەی ئەمڕۆ هەتاکوو کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوام دەبێت.

ک-ش