لە فرانکفۆرت چالاکی ئێشکگری' ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بەردەوامە

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەکات.

بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە ئیمڕالی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی ئێشکگری دەستیپێکردووە و ٤ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکییەکە لە ڕۆژی ٢٣ی شوبات دەستیپێکردووە و بڕیار وایە کە لە ڕۆژی ٢٧ی شوبات بە  میتینگێک کۆتایی بێت، هەر ڕۆژ لە نێوان کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ لە هاووپتواخە چالاکییەکە بەڕێوە دەجێت.

لە شارەکانی فرانکفۆرت، مانهایم، فەمبوورگ، ساربڕووخەن و گێەسەن ٥٠ کەس بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد. هەر ڕۆژ بە گروپێکی نوێ چالاکییەکە دەستپێدەکات.چالاکییەکەی ڕۆژی ٤هەم لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەچێت.

هاوکات ژنان لە چوارچێوەی کەمپەینی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر، ١٠٠هەزار واژۆ'  واژۆیان کۆ کردەوە.

ڕۆژی شەممە کتێبخانەی ڕێبەرایەتی کە  لە ساربڕووخەن دەستی بەگەشت دەکات و لە ویستگەی کۆتایی لە فرانکفۆرت دەبێت . بەم شیوەیە کتێبخانە لەگەل چالاکییەکەدا یەکدەگرن  و بە میتینگێک کۆتایی بە چالاکییەکە دەهێنن.

ک-ش