لە فەرەنسا بە رێکخستنی زنجیرەیەک چالاکی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیان کرا
لە شارەکانی مارسیلیا و مانتس لاژۆلی و سانت جۆرجیۆی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان بەڕێوەچوو.
لە شارەکانی مارسیلیا و مانتس لاژۆلی و سانت جۆرجیۆی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان بەڕێوەچوو.
لە سانت جۆرجیی پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شارەکانی مارسیلیا و مانتس لا ژۆلی چالاکی بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان رێکخرا.
چالاکییەکان بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ئەنجومەنی گەنجان و ئەنجومەنی گەل بەڕێوەچوون. لە چالاکییەکاندا پۆستەرێک بەرزکرابوویەوە و لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "تورکیا کوردان دەکوژێت".
هەروەها وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە، تەجەشە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکاندا راگەیاندراوی خوێندرانەوە و راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرانەوە.
چالاکییەکان بە وتنەوى دروشم بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانیکردن لە زیندانیانی مانگرتوو کۆتاییان پێهات.
ژ.ت