لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا فیستیڤاڵی 'دژی فاشێزم' بە دەستپێشخەری ئاستا لە زانکۆی لیبنیتز ئەنجامدرا و پشتگیریەکی گەورە لە شۆڕشی رۆژئاواکرا.
بە هەزاران کەس پێشوازیەکی گەرمیان لە پێشانگای وێنەی شەهیدان کرد. لە فیستیڤاڵەکەدا راگەیەنراوێک بە زمانەکانی تورکی، کوردی، ئەڵمانی و ئینگلیزی خوێندرایەوە بۆ کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر.
لە فیستیڤاڵەکەدا ئەنجومەنی گەلی هانۆڤەر و ئەنجومەنی ژنانی رۆناهی ستاندیاندانا و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد شەرمەزارکرا. بە سەدان بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە و ئیمزا کۆکرانەوە.
ف.ق