لە ڕحا بۆ ماوەی یەک مانگ هەموو چالاکییەک قەدەغەکرا

والی ڕحا، بە بێ ئەوەی کە هۆکارەکەی ئاشکرا بکات، بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی قەدەغەکرد.

لە ڕەحا لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی شوبات بڕیاردرا کە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەموو چالاکی و خۆپیشاندانێک قەدەغە بکرێت.

بە پێی بڕیارەکە  کۆبوونەوە، رێپێوان، ڕاگەیەنراوی چاپەمەنی، مانگرتن لەخواردن، چالاکی دانیشتن، میتینگ، دانانی ستاند، چادر هەڵدان، بڵاوکردنەوەی نووسراوە، هەڵواسینی پۆستر و پانکارد.. لە ڕەحا و ناوچەکانی قەدەغەکراوە.

ک-ش